رۆژەكانی سەرۆكایەتی رۆژە زێڕینەكانی كوردایەتی و دیموكراتی
کوردستان 09:23 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
سەرۆك مام جەلال
ستران عەبدوڵڵا
لە وتاری دەسپێكی سەرۆكایەتیدا هەم باسی شەهید شەهاب و هەم باسی شەهید سەدری كرد.
ئینجا لەسەر ئاسۆی دیموكراسی و دەورانی رابردووی دیكتاتۆری قسەی كرد.
رۆژەكە وێستگەی خۆش و سەركەوتن بوو، مێژوو بوو لە درەوشانەوەی خۆیدا، كەچی وێستگەكانی تریشی لە بیر بوو، بۆیە بە زمانی جەواهیرییەوە وتی (باق و عمر الطغاة قصار) یانی؛ ماوین و تەمەنی ستەمكاران كورتە.
رۆژی سەرۆكایەتی رۆژی ئاشتبوونەوەی مێژوو و جوگرافیا بوو. مێژوو ئەوەیە كوردستان قەدیمە وەك قەدیمی مێژووی دێرین، جوگرافیاش ئەوە بوو چوارچێوەیەك هەیە ناوی عیراقە دەكرێ لە نەفرەتەوە ببێ بە دەرفەت، ئەگەر باوكە دامەزرێنەرەكان، وەك مام جەلال، ئیدارەی بدەن، دینگەكەی داكوتن و نەخشەكەی دیمەنی كوردستان و جوگرافیای عیراق ئاشت بكاتەوە.
رۆژی سەرۆكایەتییەكەی وا بوو كە پێشمەرگە دەبێتە سەرۆك كۆمار و سەرۆك كۆماریش عەرابی دەستوور و مافەكانی نەتەوە و بەلانسی هاوبەشەكانیش بێت.
رۆژی 6/4/2005 هات و وا چەسپا تا – جوبرانی رۆژە هیچ وپوچەكانی حوكمڕانی بەعس و رۆژی تار و ژاری 7ی نیسانی بەعس بكاتەوە. ئەگەر لە مێژتر عیراق (6/4) بوایە رۆژی شوومی (7/4) نەدەهات و حەوجا بەم هەموو خوێن و فرمێسكە نەدەبوو، ئەگەر دیزاینەكە وەك ئەوەی لە ئەندێشەی مام هەبوو و وەك ئەوەی مام جۆشی دەدا لەسەر زەمینی وڵات بگیرسایەتەوە، ئەم هەموو دەرد و بەڵایە نە دەقەوما و ئەو هەموو نەوت و گاز و ئاو و ئاوەدانییە بە خەسار نەدەچوون.
كە سەیری شریتی بەسەرهاتەكانی رۆژهەڵات دەكەینەوە روونە كە رۆژهەڵات سەدەیەكە بێدار بۆتەوە و قسەی لە ماف و دادوەری هەیە. كە نامورادی سەركردە نەمرەكانی وەك مام دەبینی حەسرەتا هێشتا زەین و ئیدراك هاوشانی بێدارییە شۆڕشگێڕییەكە نییە و هێشتا شت ماوە كە دوایی قەدری دەزانین و دوایی دەست بە ئەژنۆدا دەكێشین.
زەمانێك بوو سەرۆكایەتی ئەو، كە كورد بەرز و باڵا، كوردستان لەسەر نەخشەو دیموكراسیی بندەستەكانیش كلاشەیان بە ستەمی دیكتاتۆرەكان دەكرد.
هێشتا ئەو سروشە وزەبەخشە و هێشتا بەو ئیلهامەوە كاروان لە رەوتە و كانیاوی هیوا كوێر نەبۆتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

