جیاكاری حكومه‌ت-یش سلێمانی رانه‌گرت
کوردستان 10:59 AM - 2023-04-03شاری سلێمانی
رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگای سلێمانی ( واتا هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌كه)یه‌وه، 3% ه و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم و عیراقیش، كه‌مترینه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له كابینه‌ی نۆ دا ، گه‌مارۆی دارایی و خزمه‌ت و پرۆژه‌ی خستۆته‌سه‌ر و له‌و رێژه‌یه‌دا گیرساوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق كه له له هه‌فته‌ی رابردوودا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر ئاستی عیراق سلێمانی كه‌مترین هه‌ژاری تێدایه كه 3% هو موسه‌نا زۆرترین هه‌ژاری تێدایه كه 62%ه.
سلێمانی قه‌یرانه‌كانی تێپه‌ڕاند
مافناس رێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: ""له‌دوای ئابوری سه‌ربه‌خۆ و قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر بۆ پارێزگای سلێمانی و ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات سه‌ره‌ڕای بردنی داهاته‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له كابینه‌ی نۆدا به‌رامبه‌ر به سلێمانی كرا، به‌ڵام به دانپێدانانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق سلێمانی نزمترین رێژه‌ی هه‌ژاری تێدایه".
"ئاستی هه‌ژاری له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك پێوه‌ره‌ی وه‌ك خزمه‌تگوزاری پزیشكی، خوێندن، ئاسایش، دابینكردنی كاره‌با، ده‌ستكه‌وتنی داهاتی تاكه‌كه‌سی و ...، دیاریده‌كرێت، كه سلێمانی له‌و رووانه‌وه له ئاستێكی باشدایه له‌ڕووی پیشه‌سازیشه‌وه پێشه‌نگی پارێزگاكانی هه‌رێم و عیراقه، چونكه زۆرترین كارگه‌ی تێدایه" مافناس رێبوار محه‌مه‌د ئه‌مین واده‌ڵێت.
دهۆك زۆرترین هه‌ژاری تێدایه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه له سه‌ر ئاستی هه‌رێم سلێمانی كه‌مترین هه‌ژاری تێدایه به رێژه‌ی 3%ه و دهۆك زۆرترین هه‌ژاری تێدایه كه 7% هو دوای ئه‌ویش هه‌ولێره كهرێژهی هه‌ژاری تێدا 6.7%ه.
پارێزگار: سلێمانی یه‌كه‌مه
پێشتر د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندبوو: "سلێمانی له‌بواره‌كانی ئاو و ژینگه و سه‌وزایی و ته‌ندروستی و هه‌لی كار و زۆر بواری دیكه یه‌كه‌می عیراق-ه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سلێمانی زۆرترین زه‌وی كشتوكاڵی و شوێنی بازرگانی و پیشه‌سازی و نه‌وت و وه‌به‌رهێنه‌ری له عیراق دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش وایكردووه سلێمانی به‌راورد به هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق جیاواز بێت و كه‌مترین رێژه‌ی هه‌ژاری تێدابێت، بێگومان ئه‌گه‌ر جیاكاری نه‌بوایه رێژه‌ی هه‌ژاری تێیدا له‌سفر نزیك ده‌بووه‌وه".
گه‌مارۆی سلێمانی له‌كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی دا
له كابینه‌ی نۆدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌مارۆی دارایی و پرۆژه و ئاوه‌دانی خستووەته سه‌ر سلێمانی و هاوكاتیش له خه‌رجكردنی داهاتدا نایه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری گه‌یشتۆته لوتكه و وه‌ك سزادان به‌كاری ده‌هێنێت، به‌جۆرێك پێگه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت:" ساڵی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی به زه‌حمه‌ت توانیان مووچه‌ی كه‌رتی گشتی بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌رانی تووڕه‌ی حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنی مووچه ڕیزیان گرت، چه‌ند خانه‌نشینێك له ڕیزدا له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا".
بۆ زانیاری زیاتر خوێنەری ئەم راپۆرتە بن...جیاكاریی حكومه‌تی هه‌رێم چووه راپۆرتی ئه‌مریكاوه
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
08:13 PM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08