خۆلێگۆڕان
بیروڕا 08:03 PM - 2023-03-29
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
خۆڵێگۆڕان لە سیاقی خۆیدا دەتوانێ مانایەكی بە ناوەڕۆكی تەقەموس بدات. تەقەموس بە مانای ئەوەی خۆت بە شتێك بزانیت كە مەرج نییە وا بێت. وەك ئەوەی پێم وابێت باشترین نووسەری كوردم بە جۆرێك ئەگەر یەكێك قسەی بە نووسینی كوردی كرد بێمە جواب و وابزانم مەخسەدی زاتی خۆمە، چونكە خەیاڵە وەهمییەكەم سێبەری مەزنی بۆ دروست كردوم.
لە نموونەی تردا كەس ناوێرێ قسەیەك لەسەر ئەزموونی كوردستان بكات و رەخنەیەكی لێ بگرێت جەماعەت پێی سەغڵەت دەبن و بە جنێوی نەشیاوی جەنگی مەغلوبەی سێبەرەكانیان، كە لە پارە و پاوەری حەرام تەمویلی دەكەن، چی نەشێ و نەكرێ پێی دەڵێن و پێی دەكەن، وەك بڵێی خەڵكی كوردستان كرێچی نیشتمانی ئەوان بێت و سەهمێكی لەم ئەزموونە نەبێت، قوربانییەكی بۆ نەدابێت باوەك ئەوانیش لە نەوت و جەوتی بەهرەمەند نەبێت .
ئەگەر قسە لەسەر خاوەندارێتی بێت شەهیدەكانی شۆرشی نوێ و یەكێتی، رەنج و فرمێسكی گەلەكەمان خاوەندارێتی راستەقینەی هەموو تەلارە بەرزەكانی ئەزموونی حكومەت و پەرلەمان و دەسكەوتەكانی تر دەكەن و كەس وەكو یەكێتی زەحمەتی لەگەڵ نەكێشاوە. ئەمڕۆش كە رەخنە دەگرن و دڵیان بۆی دێشێ هی ئەوەیە چونكە خۆسەپێنەكانی زۆرینەی بەسەرداكەوتوو خراپی ئیدارە دەدەن، خستویانەتە لێواری چەوتی و رێی جادەی خۆڵ، دۆست و نەیاریان ڵێ تێگەیاندوین.
بەڕێزان… دوو رەخنەی دڵسۆزانە و كەمێك دەردە دڵی مووچەخۆرێكی مووچە دواكەوتوو حكومەت ناڕوخێنێ و كەسیش با خۆی سەغڵەت نەكات وا بزانێ كوردستان موڵكی ئەوانە و تاپۆیان كردووە ئاخر قسە لەسەر كوردستان مەرج نییە هەر ئەوان بگرێتەوە. كوردستان هی باو و باپیرانی هەموو گەلی كوردستانە با ئێستا سەنوییەكەی دەستكاری كرابێت.
ئەم خۆلێگۆڕینەتان جوان نییە و تووشی ئیشتباهی كردوون. ئێوە هەر بەرپرسن لە كەموكوڕییەكان، بەڵام كۆی ئەزموونەكە هی كۆمەڵانی خەڵكە، هی خوێنی شەهیدەكان و رەنجی فەرهادی گەلەكەمانە و هەر خۆشیان دەیپارێزن ئەگەر (كەتنەكانتان )بهێڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

