كونسوڵی ئەمریكا ئازادیی لەكابینەی نۆدا بینی
کوردستان 02:31 PM - 2023-03-29
PUKMEDIA
كونسوڵی ئەمریكا ئازادیی لەكابینەی نۆدا بینی
ئێرڤین هیكس كونسوڵی ئەمریكا زیاتر رووی راستەقینەی ئازادی رادەربڕینی كابینەی نۆی لەهەرێم دەرخست كاتێك خۆی پۆستێكی كرد، بەڵام كەوتەبەر هێرشی سۆشیالمیدیا و میدیای سێبەر و فشاری جۆراو جۆر، ئەویش بەناچاری پۆستەكەی لە ئەكاونتە تایبەتیيەكەی خۆی سڕییەوە و رۆژنامەنوسێكیش دەڵێت: "ئەگەر هاووڵاتییەك ئەو پۆستەی لەهەولێر بكردایە بێسەرو شوێن دەكرا، بۆیە ئێستا دەركەوت ئازادی رادەبڕین و ئازادییەكانی دیكە لەم كابینەیەدا لە چ ئاستێكدایە".
لەژێر فشاردا كونسوڵ پۆستەكەی سڕییەوە
د.رێبەر گۆران پسپۆڕی بواری راگەیاندن لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سڕینەوەی پۆستەكەی كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك جێی هەڵوەستەیە و لەژێر فشاردا بووە".
"ئێرڤین هیكس كونسوڵی ئەمریكا لەژێر فشاری ناوخۆیی و دەرەكیدا پۆستەكەی سڕیوەتەوە، چونكە بۆ كەسێك لەو پۆستەدا بێت سڕینەوەی پۆستەكانی ئاسایی نییەو زۆر كەم كونسوڵەكان پۆستەكانیان دەسڕنەوە ئەگەر لەژێر فشاردا نەبن"، د. رێبەر گۆران وادەڵێت.
كونسوڵ پارێزبەندی هەیە
دوای پۆستەكەی هەر زوو پەیج و سۆشیالمیدیاكانی لایەنێك سیاسیی، كەوتنە هێرشكردنە سەر كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێم و گوێیان نەدا بەپارێزبەندی كونسوڵ.
نوسەر سمكۆ ئەسعەد لە وتارێكیدا كە بۆ PUKMEDIA ی ناردوە دەڵێت: "پێویستە لەئێستا بەدواوە ئەو هەڵمەتە لەسەر كونسوڵ رابگیرێت، چونكە كونسوڵ پارێزبەندیی فرە چەشنە و فرە ئاستی گوتراو و نەگوتراوی هەیەو هێرشكردنە سەری ئاسان تێناپەڕێت".
" خۆگرژكردن لە كونسوڵە گشتییەكان، هەمان دەرئەنجامی گرژبوونەكانی دیكەی دەبێت كە بەرامبەر بڕیاری دادگا باڵاو رێكخراوە نێودەوڵەتیيەكان و وڵاتان دەیاننواند"، سمكۆ ئەسعەد وادەڵێت.
ئازادی لەهەرێم لەژێر چاودێرییدایە
رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتانی پێشكەوتوو چاودێری ئازادییەكان و مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان دەكەن و لێی نیگەرانن، چەندینجاریش هۆشدارییان داوەتە كاربەدەستانی هەرێم.
رۆژنامەنوس فایەق ئێزدی بۆ PUKMEDIA دەڵێت: "لەهەولێر ئازادی بۆ كونسوڵەكانیش نیيەو ناتوانن ئازادانە رەخنە بگرن و لەفەیسبوك پۆست بكەن، ئیتر هاووڵاتی ئاسایی چۆن بتوانێت ئازادانە بۆچوونی خۆی بڵێت؟ ئەگەر هاووڵاتییەك لەهەولێر پۆستێكی وەك ئەوەی كونسوڵ بكات بەتایبەت لەم كابینەیەدا بێ سەروشوێن دەكرێت".
"هەر ئەمەشە وایكردووە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان وڵاتانی جیهان هەست بەو پاشەكشەی ئازادییە لەم كابینەیەدا بەتایبەت بكەن و هۆشداری بدەنە كاربەدەستانی هەرێم" فایەق ئێزدی وادەڵێت.
پێگەی فۆرن پۆلیسی لە راپۆتێكیدا دەڵێت: "حكومەتە كارتۆنییەكەی هەرێمی كوردستان لە داڕماندایە، ئێرڤین هیكس كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر ئەو پۆستەی لەفەیسبوكی خۆی شەیر كردبووە و پاش كەمتر لە 24 سەعات پۆستەكەی سڕییەوە ئەمەش كاردانەوەی زۆری لەناو سۆشیالمیدیا لێكەوتەوەو وەك تانەلێدانێك لێی بەكونسوڵی ئەمریكایان دەوت "وایدەزانی رادیۆیە" .
لەم كابینەیەدا زیاتر ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ پاشەكشەی كردووە و راپۆرتە نێودەوڵەتیيەكان بەخراپی باسی دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتریش كونسوڵی گشتی ئەمریكا و رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ راپۆرتیان لەبارەی پاشەكشەی ئازادییەكان و پشێلكردنی مافی مرۆڤ بڵاوكردبووەوە و كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بەهۆكاری ئەو پێشێلكارییانە ناو بردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

