ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27
PUKMEDIA
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی لە پەیامێكیدا بۆ رایگشتی كوردستان و جیهان رایدەیگەیەنێت: "294 رۆژە گەڕانەوەی من بۆزێدی باوباپیرانم و خاكی نیشتمان و ناو هاووڵاتیانی خۆم و ماڵ و منداڵەكانم لێ قەدەغە كراوە و 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەكانیشم لە زیندانەكانی دەسەڵاتی هەولێر دایە" و دەڵێت: "ئەمەیە دەسەڵاتداری و ئازادی و دیموكراسی و رێزگرتن لە مافی نێشتەجێبوونی هەر مروڤێك كە بە پێی دەستوور بۆ هەموو هاووڵاتیانی دەستەبەر كراوە".
لە پەیامەكەیدا كە وێنەیەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، شێخ ئەدهەم بارزانی ئەو دەربەدەری و چەوساندنەوەیەی بۆ "هەڵوێستەكانی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "فەرید عەبدولعەزیز بازی بەرپرسی پاسەوانەكانم كە ١٣٥ رۆژە لە زیندانەكانی دەسەڵاتی هەولێر دایە هەر چەند رۆژ جارێك لە لایەن « د » ناوێك ئاگادار دەكرێتەوە كە ئەگەر واز لەو پەیوەندیانەی كە لە گەڵ ئەدهەم بارزانی بێنی هەر ئێستا ئازاد دەكرێ و پلە و پۆستیشتی پێ دەبەخشین" .
شێخ ئەدهەم بارزانی دەڵێت: "هەندێك لە دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ ئێستا دەزانن لەم وڵاتە چی دەگوزرێ، بەڵام ئەمەش هەر باشە".
ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ رای گشتی كوردستان و جیهان
سڵاو و رێز
هەر وەك ماوەیەك پێش ئێستا رای گشتیمان ئاگادار كردەوە، كە برای خوشەویست و هاوڕێی سی ساڵەییمان و بەرپرسی پاسەوانەكانم فەرماندەی قارەمان و خۆڕاگر فەرید عەبدولعەزیز بازی كە بۆ ماوی ١٣٥ رۆژە لە زیندانەكانی دەسەڵاتی هەولێر دایە تەنها و تەنها تاوانی ئەوەیە كە برا و دوستی ئێمەیە، هەرچەند رۆژ جارێك لە لایەن « د » ناوێك ئاگادار دەكرێتەوە، كە ئەگەر واز لەو پەیوەندیانەی كە لە گەڵ ئەدهەم بارزانی هەتانە بێنی هەر ئێستا ئازاد دەكرێی و پلە و پۆستیشت پێ دەبەخشین .
هاونیشتیمانیانی خۆشەویست
من كە ئەم بابەتە دەخەمە پێش چاوی هەموولایەك، هیچ دوژمنایەتییەك و غەرەس شەخسییەكمان، لەگەڵ هیچ كەس ولایەنێكدا نەبووە و نییە، تەنها و تەنها خاوەنی هەڵوێستە تایبەتی و نیشتیمانپەروەرییەكانی خۆم دەبم و بووم.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەپێناو هەڵوێستەكانم ماوەی ٢٩٤ رۆژە گەڕانەوەی من بۆ زێدی باوباپیرانم و خاكی نیشتمان و ناو هاووڵاتیانی خۆم و ماڵ و مناڵەكانم لێ قەدەغە كراوە.
ئایە ئەمەیە دەسەڵاتداری و ئازادی و دیموكراسی و رێزگرتن لە مافی نێشتەجێبوونی هەر مروڤێك كە بە پێ دەستوور بۆ هەموو هاووڵاتیانی دەستەبەر كردووە.
لە كۆتایدا داوای ئازادی بێمەرجی بەپەلە بۆ فەرماندە فەرید عەبدولعەزیز بازی و سەرجەم بەناحەق زیندانیكراوان دەخوازم و رێزگرتن لە كەرامەت و شكۆی هەموو چین توێژ و بیرو باوەڕە جیاوازەكان و نەتەوە و ئاینزایەكان دەكەم، هەندێك لە دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ ئێستا دەزانن لەم وڵاتە چی دەگوزرێت، بەڵام ئەمەش هەر باشە.
ئازادی بۆ سەرجەم بەناحەق گیراوانی هاونیشتیمانیان، ئازادی بۆ فەرماندە فەرید بازی .
لەكۆتایدا هیوادارم هەموو ئازادیخوازان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤ كە بۆ ئازادی تێدەكۆشن بێدەنگی بشكێنن .
سوپاس
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٦-٣-٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

