سەرۆک بافڵ: کێشەکانمان دەخەینە لاوە و شانبەشانی یەک خەبات دەکەین
کوردستان 04:24 PM - 2023-03-21
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
لەمیانەی بەڕێوەچونی ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باکووری کوردستان سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی پیشکەش کرد و وتی: " بە پشتیوانی هەموو لایەک فشار دەخەینە سەر حزبەکان کە بەرژەوەندی گەلەکەمان بخەینە پێش بەرژەوەندی خۆیان".
لەئامەدی باکوری کوردستان ئاهەنگی جەماوەری جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەیامێکی پیرۆزبایی بەشداری کرد و پەیامەکەی گەیشتە سەدان هەزار کوردی باکور و سەرتاسەری جیهان.
سەرۆک بافڵ لە پەیامەکەیدا وتی: "خوشک و برایانی ئازیز نەورۆزتان پیرۆز بێت، ئینشەڵا ئەمساڵ ساڵی پێکەوەیی هەموو کوردەکان دەبێت، کیشەکانمان دەخەینە لاوەو بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان پێکەوە شانبەشان خەبات دەکەین".
وتیشی: "داوا لەهەموو وڵاتانی دەوروبەرمان دەکەین کە سیاسەت مەدارەکانمان ئازاد بکەن و رێگا بدەن پارێزەر و پزیشکەکانیان سەردانیان بکەن، دڵیشمان لای هەموو ئەو خانەوادانایە کە کەسوکاریان بەهۆی بومەلەرزەوە لەدەستداوە".
"بە پشتیوانی هەموو لایەک فشار دەخەینە سەر حزبەکان کە بەرژەوەندی گەلەکەمان بخەینە پێش بەرژەوەندی خۆیان، دوبارە پیرۆزبایی لەهەموو لایەک دەکەین و بەیەک دەنگ دەڵێین یان کوردستان یان نەمان"، سەرۆک بافڵ وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

