سەرۆک بافڵ: پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین خزمەت بە گەلەکەمان بکات
کوردستان 10:24 PM - 2023-03-20
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە
هاونیشتمانیان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی خێر و
خۆشی بۆ گەلەکەمان و هەوێنێک بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی
لەنێوانماندا".
دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی یەکێتی
هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە سەرتاسەری کوردستان
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی
نەورۆزەوە، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوادارم رۆژانی جەژن لە
دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
هیوادارم جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی
بۆ گەلەکەمان و هەوێنێک بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی لەنێوانماندا.
هەموومان بە رۆحێکی کوردانە و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی کوردستاندا کاربکەین و
داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین.
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی و بڵێسەی ئاگری
نەورۆزدا، رایدەگەیەنین کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان
و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان. پێشوازی لە هەر
هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکەین کە خزمەت بە گەلەکەمان و خەڵکە خۆڕاگرەکەمان بکات.
ئێستا و هەمووکاتێک ئامادەی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانەین و لە بەرامبەر ئەم
ئەرکە نەتەوەیی و مێژووییەی لەسەر شانمانە بەرپرسیار دەبین.
باوەڕی پتەو و نەگۆڕمان بە یەکگرتوویی هەیە،
چونکە تەنیا لەو ڕێگەیەوە دەتوانین مافە رەواکانی گەلی کورد بەدەستبهێنین و
داهاتوویەکی پرشنگدار بونیادبنێین.
ئەمڕۆش کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی رزگارکردن و
راپەڕینی کەرکووکی خۆشەویستمان، بە دڵ پیرۆزبایی لە کەرکوک و کەرکوکییە
سەربەرزەکان دەکەم و دڵنیایان دەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە دەبێت
بۆ هەمیشە لەگەڵیان دەمێنێتەوە و بە خوێنی خۆمان قودسی کوردستان دەپارێزین.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

