20ی ئادار رۆژێكی لەبیرنەكراو دەبێت لەسەر چیای گۆیژە
کوردستان 10:29 AM - 2023-03-19
پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی
in Slemani
پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی لە ئێوارەی نەورۆزدا گەورەترین ئاڵای كوردستان لە سەرتاسەری كوردستان لەسەر چیای گۆیژە دادەنێت.
كاروچالاكییەكانی فێستیڤاڵی پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی بەردەوا دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا سەعات 6ی ئێوارەی رۆژی 20-3-2023، گەورەترین ئاڵای كوردستان لە سەرتاسەری هەموو كوردستان لەسەر چیای گۆیژە دادەنرێت، 300 كچ و كوڕ بە مەشخەڵی ئاگرینەوە بەسەر گۆیژەدا سەردەكەون و لەوێ ئاگرێكی گەورە دەكرێتەوە.
هاوكات تا رۆژی 20-3-2023، ماركێتی نەورۆزی ئین سلێمانی، لەسەعات 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ 10ی شەو لە پاركی ئازادی بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆنسێرتی ئین سلێمانی بۆ نەورۆز لەشانۆی رۆمانی هەواری شار بۆ هونەرمەندان هانی موجتەهیدی، سەنا بەرزنجی و هەژار زەهاوی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی نالەباری كەش و هەواو كراوەیی جێگەكە كۆنسێرتەكە دەگوێزریتەوە بۆ تەلاری هونەر.
پێشتریش پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی لە رۆژی 17ی مانگەوە بە فێستیڤاڵی تایبەت بە نەورۆز، شەقامی سالمی بەشێوازێكی جیاواز رازاندەوە و لایڤ میوزیك پێشكەش كرا، رۆژی 18ی مانگیش، لە سەرچنار كۆنسێرت پێشكەش كرا.
-رۆژی 20ی مانگ، سەعات 10ی بەیانی لەبەردەم شاری گۆیژە ماراسۆنێكی نێودەوڵەتی بە بەشداری ژمارەیەك وەرزشوانی دێرین و میوانی بیانی ئەنجامدەدرێت، ماراسۆنەكە دابەشكراوە بۆ دوو جۆر، ئەوانیش 5 كیلۆمەتری و 21 كیلۆمەتری كە بەشداربووان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی هەر جۆرێكیان.
-هەمان رۆژ لەناو پاركی هەواری شار خەڵات بەسەر، سێ یەكەمەكەدا دابەشدەكرێت بۆ كوڕ و بۆ كچانیش.
-دواتر لەشەقامی سالم، كەرنەڤاڵی نەورۆز لە تەنیشت سیتی ستار ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێك كە ژمارەیەك كچ و كوڕی گەنج بە میوزیك و گۆرانی بەشدار دەبن و لەبەردەم باخی گشتییەوە دێن بەرەو سیتی ستار و مەشخەڵ و ئاگریان بەدەستەوەیە و نێرگز دەدەن بەهەموو ئەوكەسانەی لەوێدان، هەروەها كۆمەڵێك كارەكتەری كورد دروستكراونەتەوە وەكو، پیرەمێرد و خاتوو بەدیعە دارتاش و ئیبراهیم پاشای بابان.
-شەوی 20ی 3، لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز دەبێت، بە بەشداری هونەرمەندان، ماجد و حەمید عوسمان و یادگار خالیدی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

