ئەنجومەنی سەركردایەتی: پەیوەندییەكانی یەكێتی روو لەگەشەیە لەگەڵ هێزە سیاسییەكان
کوردستان 06:48 PM - 2023-03-14
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆ
(١٤/٣/٢٠٢٣) ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک
بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبۆوە.
ئەنجومەنی
سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی
سازکرا، وێڕای رێزگرتن لە یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە کە تاوانێکی بێ وێنەی رژێمی
دیکتاتۆری بەعس بوو دژ بە گەلەکەمان، و ناردنی درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی
کارەساتەکە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری پارێزگاکە کرد
بە بۆنەی بڕیاری بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگای (١٩) هەمین لە عیراقدا، دەستخۆشی
لە حکومەتی ئیتیحادی کرد کە رەمزیەتی ئەم بڕیارە قەرەبوویەکی مەعنەوییە بۆ کۆمەڵانی
خەڵکی شارەکە و هاندەریشە تاوەکو لە هەموو ئاستەکان قەرەبووی ئاوەدانکردنەوە و ساڕێژکردنی
برینەکانی هەڵەبجە بکرێت.
لە
کۆبوونەوەکەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و عیراق کرا، بە تایبەت
پەیوەندی روو لە گەشەکردوی یەکێتی لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستان و بەغدا، لەم
بارەیەشەوە هەڤاڵ بافڵ سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە سەرکەوتنی سیاسەتی یەکێتی لە ئاستی
کوردستان و عیراق کرد کە بەرهەمی یەک هەڵوێستی و یەک بڕیاری سەرکردایەتییە و بۆتە
راستییەکی حاشاهەڵنەگر لای دۆستەکانی یەکێتی لە ناوەوە و دەرەوەشدا.
لە
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر کاروباری رێکخراوەیی ئۆرگانەکان و رێوشوێنی پێشخستنیان،
کرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

