سه‌میر هه‌ورامی: یه‌كپه‌نجه‌ره رێ له رۆتین و گه‌نده‌ڵی ده‌گرێت
کوردستان 03:42 PM - 2023-03-11
PUKMEDIA
سەمیر هەورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
یه‌كپه‌نجه‌ره رێ له رۆتین و گه‌نده‌ڵی ده‌گرێت و یه‌كێكی دیكه‌یه له‌پرۆژه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێم، كه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تدا پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیانی ده‌كات.
بۆ یه‌كه‌مجاره له‌هه‌موو عیراق سیستمی یه‌كپه‌نجه‌ره له فه‌رمانگه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، كه خزمه‌تێكی زۆر به‌هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سبه‌ینێ ١٢/٣، قوباد تاڵه‌بانی له‌چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی سلێمانی سیستمی یهكپهنجهرهیی راده‌گه‌یه‌نێت".
"یه‌كپه‌نجه‌ره، له‌چوارچێوه‌ی به‌ئه‌لكترۆنی كردنی كاروباری فه‌رمانگه‌كانه و به‌شێكه له‌پڕۆژه‌ی خزمه‌ت، كه بریتییه له باشتر پێشكه‌شكردنی خزمهتهكانه بۆ هاووڵاتی خزمه‌تخواز و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له فه‌رمانگه‌كان به‌ئاسانترین شێوه و به‌نه‌هێشتنی رۆتین و رێگرتن له گه‌نده‌ڵی" سه‌میر هه‌ورامی وایوت.
ده‌شڵێت:" سیستمه‌كه قۆناغی یه‌كه‌م له‌پێنج فه‌رمانگه‌ی پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و دواتر فه‌رمانگه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه‌و بڕیاره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی تریش ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت".
له‌باره‌ی سوودی سیستهمهكهشهوه وتی:" هاووڵاتی خزمه‌تخواز له‌ڕێی یهكپهنجهرهوه مامه‌ڵه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات و دهرئهمجامهكهشی وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌وكاته فه‌رمانبه‌ر هه‌ڵده‌سێت به جێبه‌جێ كردنی هه‌موو مامه‌ڵه‌كه و پێویست ناكات هاووڵاتی خزمه‌تخواز چه‌ند ژوورێك بكات، بێگومان ئه‌مه‌ش رۆتین ناهێڵێت و كه رۆتینیش نه‌ما به‌ر به‌گه‌نده‌ڵی ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌ته كه ساڵی ٢٠١٣ قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ پاكێجێك له پڕۆژه‌ی چاكسازی و به‌ئه‌لكترۆنی كردنی كاروباری حكومه‌ت پێشكه‌شی كردوون و دواتر كاریان له‌سه‌ر كراوه وه‌ك بایۆمه‌تری و خزمه‌ت و تۆماری كۆمپانیاكان و یاسای كار و بهئهلهكترۆنی كردنی به‌شێك له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

