سەرۆکی یەکێتی بانگهێشتی مەغریب دەکرێت
کوردستان 03:31 PM - 2023-03-11
فۆتۆ:دەرباز ستار
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب بانگهێشتی سەرۆكی یەكێتی و وەفدێكی باڵا دەكات
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب بەرەسمی بانگهێشتی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدێكی باڵا دەكات بۆ مەغریب لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە سیاسیی و دیپلۆماسیەكانی نێوان هەردوولا.
ئیدریش لەشكری سەرۆكی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب پێشوازی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی ساسیی كرد.
"هەماهەنگی و كاری هاوبەشی یەكێتیی و حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب"
ئیدریس لەشكر تەئكیدی لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردەوە، بەتایبەتی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوولا لە چوارچێوەی ئەندامێتیان لە رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیونال و بەرەی هاوپەیمانی پێشكەوتنخواز وكۆڕبەندی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبی، هەروەك جەختی لە گرنگی ئەو پەیوەندییە مێژوویانە كردەوە كە شانشینی مەغریب و كۆماری عیراق پێكەوە دەبەستێتەوە، كە لەم دواییانەدا بەكردنەوەی باڵیۆزخانەی شانشینی مەغریب لە كۆماری عیراق گەیشتە لوتكە، لە هەمانكاتدا ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد بۆ سەقامگیری و یەكڕیزی و ئاوەدانكردنەوە هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە .
سەرۆكی یەكێتیی بانگهیشتی رەسمی دەكرێت بۆ مەغریب
لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان و قوڵكردنەوەی دۆستایەتی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب ، ئیدریس لەشكر سەرۆكی پارتەكە لە رێگەی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە-وە بە ڕەسمی بانگهێشتی سەرۆك و وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد بۆ شانشینی مەغریبی عەرەبی-كرد
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمە و بانگهێشتە ڕەسمییەكەی سەرۆكی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب-یكرد و تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خوازیاری زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەو پەیوەندییە مێژوویی و هەماهەنگیی و دۆستایەتییەی نێوان هەردوولایە ، پاشان هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە كورتەباسێكی لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئابوری وئەمنی لەبارەی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی خستەڕوو ، تەئكیدی كردەوە كە ئێستا عێراق لە دووبارە بنیاتنانەوەدایە گەڕاوەتەوە ئەو پێگە گرنگەی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندە جیهانییەكاندا .
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی مەغریب خاوەنی 35 كورسی پەرلەمانە
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەكە لە خاتوو خەولە لەشكر لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەنیدییەكانی حزب و جێگری سۆشیالیست ئینتەرناسیوناڵ ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزب (جەواد شەفیق، محەمەد غەدان ، مشیج قەرقوری ، مەهدی مزراوی )ئامادەی بوون .
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە و ئیدریس لەشكر هەردووكیان ئەندامی بۆردی سەرۆكایەتی هاوپەیمانی پێشكەوتنخوازن ، هەروەها ئێستا حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی هێزە میللیەكانی مەغریب ئێستا لەدەرەوەی حكومەتن و پێشتر سەرۆكی پەرلەمانی مەغریب و چەندین وەزیری حكومەت لە حزبەكەی ئەوان بوون وە ئێستا خاوەنی ٣٥ كورسین لە پەرلەمانی مەغریب.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

