riklam

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی خێزانێک لە چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێتەوە

کوردستان 10:08 PM - 2023-03-09
پارە سووتاوەکانی هاووڵاتییەکە PUKMEDIA

پارە سووتاوەکانی هاووڵاتییەکە

قوباد تاڵەبانی

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماڵی ئەو هاووڵاتییەی لەماوەی رابردوودا لەگەڕەکی رزگاری قەزای چەمچەماڵ سووتا قەرەبووکرایەوە.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵی هاووڵاتییەک لەگەرەکی رزگاری قەزای چەمچەماڵ سووتا و جگە لەزیانی مادی بڕێک پارەش کە ٣٥ ملیۆن دینار بوو لەماڵەکەدا سووتا، ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ئەو هاووڵاتییە قەرەبووکرایەوەو پارە سووتاوەکەشی بۆ گەڕێنرایەوە.

لەبەرامبەریشدا خاوەنی ماڵە سووتاوەکە رایگەیاند:  ئەو پارەیەی کە سووتا بۆ کڕینی خانوو دامنابوو، تەواو بێ هیوا بووبوم لەوەی رۆژێک بێت قەرەبووم بۆ بکرێتەوە، بەڵام ئێستا دڵخۆشم و سوپاسی جێگری سەرۆکی حکومەت و هەموو ئەو کەسانە دەکەم، کە ئەو هیوایەی بۆ گەڕاندمەوە.

رۆژی ٣١-١٢ی ساڵی رابردوو بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵی هاووڵاتییەک لەگەڕەکی رزگاری قەزای چەمچەماڵ ئاگریگرتوو سووتا کە خاوەن ماڵەکە بڕێکی زۆر پارەی بەمەبەستی کڕینی خانوو تێدا دانابوو.

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket