قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدی پەرلەمانی ئەوروپا: کاتی حوکمڕانی باشە
کوردستان 07:00 PM - 2023-03-08
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدی پەرلەمانی ئەوروپا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی له وەفدێكى پهرلهمانتارانی پەرلەمانی ئهوروپا به سهرۆكايهتيى سارا سكيتێدال كرد و پێكەوە تاوتوێی كۆمەڵێك پرسی جێگە بایەخی هاوبەشی هەردوولایان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا لە شاری هەولێر (8ی ئازاری 2023) وەفدی میوان جەختیان لە بەهێزكردنی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی عێراقێكی بەهێزی فیدراڵدا و ئەوەیان خستەڕوو دەخوازن پەیوەندی پتەوی راستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت، هەروەها ئەوەشیان بیر هێنایەوە كە سەرجەم دەسكەوتە زێڕینەكانی كوردستان لە کاتی یەكگرتوویی و تەبایی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەدیهاتوون.
لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی ڕوونی كردەوە، تەحەداكانی قۆناغی ئێستا خزمەتگوزاری و باشتركردنی ژیانی خەڵكن و "كات كاتی حوكمڕانی باشە". هەروەها باسی لەوەكرد "جێگەی داخە لە ئێستادا لە كوردستان یەكڕیز و یەكگرتوو نین، ئەمەش هۆكاری لاوازییە لە بەغدا".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد کە پێویستە سەرجەم هەوڵ و كۆششەكان بۆ مسۆگەركردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بێت لە بودجەی گشتی فیدراڵی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكەبووەكانی پرسی نەوت و گاز.
هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد تا ببێتە بنەمایەك بۆ نوێنەرایەتییەكی راستەقینە لە پەرلەمان و حكومەتی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

