قوباد تاڵەبانی: ئامانجمانە كورسی پێكهاتەكان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیانبن
کوردستان 04:25 PM - 2023-03-08
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە ماوریزیۆ گریگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق كرد و لەكۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێك لەوانە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 8 مارسی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی بەڕێز سودانی دووپات كردەوە و هیوای خواست هەردوو حكومەتی هەولێر و بەغدا لە ماوەیەكی نزیكدا بتوانن لەسەر پرسی یاسای نەوت و گاز رێككەوتن بكەن.
جێگری سەرۆك وەزیران لەمبارەیەوە راشیگەیاند: "عیراق وڵاتێكە لەسەر داهاتی نەوت بەڕێوەدەچێت، هەربۆیە هەتا هەولێر و بەغدا نەتوانن كێشەی نەوت و گاز چارەسەر بكەن، كێشە هەڵپەسێردراوەكانیتر بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن.
ئاماژەی بەوەشدا: "كاتی ئەوە هاتووە كە چیتر كات بە فیڕۆ نەدرێت گفتوگۆكان چڕبكرێنەوە بۆ رێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز و چۆنییەتی بەڕێوەبردن و فرۆشتنی نەوت، چونكە دواكەوتنی رێككەوتن لە بەرژەوەندی خەڵكی عیراق و كوردستاندا نییە".
لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنن و لە ئێستادا كۆبوونەوەكان بۆ رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان دەستی پێ كردوەتەوە. وتیشی لێكتێگەیشتنی باش دروست بووە و ئەوەی ماوەتەوە بابەتی كورسی كۆتاكانە كە دیدی ئێمە بۆ كورسی كۆتاكان ڕوونە و ئامانجمانە كورسی كۆتاكان بۆ نوێنەرایەتیی راستەقینەی كەمایەتییەكانی كوردستان بێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

