قوباد تاڵەبانی: پشتگیری تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین
کوردستان 04:18 PM - 2023-03-07
نوسینگەی راگەیاندی جێگری سەرۆک وەزیران
کۆبوونەوەی قوبات تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەکۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی رایگەیاند؛ پەسەند کردنی یاسای نەوت و غاز بە رەزامەندی هەموولایەک، ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێکتەرە فراوانتر و باشتر دەکات.
لەکۆبوونەوەیەکدا، کە رۆژی 7ی مارسی 2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەیبوو، باس لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆمپانیای دانا غاز لە کوردستان و دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا.
بەبۆنەی ساڵیادی ئازاد کردنی شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی کرد بە راپەڕینی گەلی کورد و دواتر تیشکی خستە سەر دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.
جێگری سەرۆک وەزیران، باسی لە هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و غاز کرد لە عێراق و وتی: پشتگیری تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین کە بە ڕەزامەندی هەموولایەک پەسەند بکرێت، چونکە بە پەسەندکردنی ئەو یاسایە ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێکتەرە فراوانتر و باشتر دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی کۆمپانیای دانا غاز پلان و ئەولەوییاتی کاری خۆیان خستەڕوو و ستایشی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانییان کرد کە لەڕووی ئەمنی و هەروەها کارئاسانیکردن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر هاوکاریان بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

