جەماوەرێتی یەكێتی نەیارانی شۆك دەكات
ی ن ک 03:17 PM - 2023-03-05
PUKMEDIA
كۆبوونەوە جەماوەرییەكەی یەكێتی لە دەروازەی راپەڕین
كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نەیارانی توشی شۆك و دۆستانی خۆشحاڵ كردووە، هەڵوێستەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمووكات لەگەڵ بۆچوونەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بووە و ئەمەش وایكردووە لەمەڕاسیمەكاندا خەڵكێكی زۆر بۆ پشتیوانی یەكێتی كۆببنەوە.
ئەو پشتیوانییە گەورەی ئەمڕۆ لەیادی راپەڕیندا لە رانیە بۆ سەرۆك بافڵ دەربڕدرا، ئەوە دەسەلمێنێت كە یەكێتی رێگە راستەكەی گرتووە و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیش پشتیوانی لێدەكەن.
عەبدولناسر ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێشوازی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەهەڵوێستەكانی یەكێتی و سەرۆكەكەی وایكردووە لەهەرشێونێك كۆبوونەوە و مەراسیم لەلایەن یەكێتییەوە هەبێت، خەڵك لەوشوێنەبێت و پشتیوانی یەكێتی بكەن".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە پشت و پەنای داخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بووەو لەو پێناوەشدا قوربانی زۆریداوە، بۆیە ئێستاش بەهەمان رۆحيیەتەوە خزمەتی خەڵكی كردووەتە ئەولەویەتی كارەكانی و هەرئەمەشە كە خەڵك بەحزبی شەهیدان و حزبی خۆیی بیزانێت" ناسر ئەحمەد وایوت.
"نەیارەكانی یەكێتی بەهەموو كۆبوونەوەیەك و پشتیوانی یەكێتی توشی شۆك دەبن و نایانەوێت بڕوا بەوە بكەن كە یەكێتی حزبی خەڵكەو بۆ خەڵكە، بۆیە هەرجارێك یەكێتی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات، نەیارەكانی چاویان بەو پشتیوانییە گەورەیەی خەڵك بۆ یەكێتی هەڵنایەت و بیانوی بۆ دەهێننەوە".
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مەراسیمێكی جەماوەری فراواندا وتارێكی لە سالێدی راپەرینە مەزنەكەی گەلی كوردستان لە دەروازەی راپەرین پێشكەشكردو هەرزوو ئەو كۆبوونەوە گەورە جەماوەرییە نەیارانی یەكێتی توشی شۆك كردو كەوتنە بوختان بەخشینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

