قوباد تاڵەبانی و گۆتێرێس: کێشەکانی هەرێم و بەغدا لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکرێن
کوردستان 06:55 PM - 2023-03-02
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک
وەزیران، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوویەوەو
تاوتوێی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانیان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ
٢ی ٣ لەهەولێر بەڕێوەچوو، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەی بوون، تیشک
خرایە سەر کێشەکانی ناوخۆی هەرێم و عیراق و جەخت لە چارەسەرکردنییان لەڕێی دیالۆگەوە کرایەوە.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا،
بەڕێز گۆتێرێس باسی رۆڵ و گرنگی سەرۆک مام جەلالی کرد و وتی؛ وەک هاوڕێیەکی دێرینی
سەرۆک مام جەلال و دۆستی ئێوە، داوای وەلانانی کێشەکان و چارەسەر کردنی گرفتەکانی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەم لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان.
دواتر باسی رەوشی عیراق و
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کرا. جەخت کرایەوە کە؛ پێویستە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن
و لەپێناو بەرژەوەندی گەلانی عیراق بەشێوەیەکی بنەڕەتی کێشەکان چارەسەر بکرێن.
قوباد تاڵەبانی بەوردی
گرفت و کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ روونکردەوە و دیدی خۆی لەبارەی چۆنییەتی
چارەسەرکردنی ئەو کێشانە خستەڕوو. لەکۆتاییشدا، سوپاسی هاتنی بەڕێز گۆتێرێزی کرد و
هەوڵ و پەرۆشی لەپێناو یەکڕیزی گەلی کورد و عێراق بەرز نرخاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

