قوباد تاڵەبانی و وەفێكی پیرانی ئەمریكا: ناكۆكییەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن
کوردستان 11:52 AM - 2023-02-23
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاكسازییەكان لە دامەزراوەكاندا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە 23ی شوباتی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باسی پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم كرا كە ماوەی زیاتر لەهەشت ساڵە كاری لەسەر دەكرێت.
لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی كرد بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەنگاوەكانی تۆماری بایۆمەتری و پڕۆژەكانی خزمەت و شەفافییەت لە داهات و بە ئەلكترۆنی كردنی تۆماری كۆمپانیا و كەمكردنەوەی رۆتین و گەندەڵی و بە ئەلیكترۆنی كردنی دامەزراوەكانی حكومەت بەگشتی و رایگەیاند: "هەموو ئەم پڕۆژانە پشت بەست بە توانای خۆماڵی و راوێژی دەرەكی هەنگاوی باشی بڕیوە و لە ماوەیەكی نزیكدا قۆناغێكی نوێی بە ئەلیكترۆنی كردنی كاروبارەكانی فەرمانگەكان رادەگەیەنین".
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگەدا كرا.
لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا باسی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا، قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەركردنی ناكۆكییە سیاسییەكان لەڕێگای گفتوگۆوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

