قوباد تاڵەبانی: بۆ نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی پێویستمان بە ئەزموونی هیندستانە
کوردستان 07:17 PM - 2023-02-21
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان
قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیکرد لە عوساف سەعید سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و لە
کۆبوونەوەی نێوانیان تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و
وڵاتی هیندستان کرا.
لە
کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە 21ی شوباتی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا
دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و باڵیۆز و
کونسوڵی هیندستان ئامادەی بوون، باس لە چاکسازی و پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی
دامەزراوەکانی حکومەت کرا.
لەمبارەیەوە
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی هیندستان لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی
کرد و رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی پرۆسەی حکومەتی
ئەلیکترۆنی لەپێناو نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی پێویستیی بە کەڵکوەرگرتن لە ئەزمونی
دەوڵەمەندی هیندستان هەیە".
لە
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی رێکخستنەوە و بە
ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی بانکی کرد و لەم
چوارچێوەیەشدا کە وڵاتی هیندستان زۆر پێشکەوتوون، داوای هەماهەنگی لێکردن.
سکرتێری
وەزارەتی دەرەوەی هیندستانش لە کۆبوونەوەکەدا ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی
پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و راشیگەیاند: "ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم
لەڕووی گواستنەوەی ئەزمونی ئەو وڵاتە بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی حکومەتی
ئەلیکترۆنی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

