riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کاک حەمید ئەفەندی

ی ن ک 12:17 PM - 2023-02-18
 قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک حەمید ئەفەندی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک حەمید ئەفەندی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی کاک (حەمید ئەفەندی) نیگەران و دڵگران بووم.

کاک حەمید ئەفەندی کە وەزیری پێشووتری پێشمەرگەی هەرێم بوو، زۆر دڵسۆزانە و کوردستانییانە کارو ئەرکەکانی بەجێ دەهێنا و ئێستاش سود لەئەزمونی وەردەگیرێت،  کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم. خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket