riklam

بە45 سکاڵاوە تۆمەتبارانی 17ی شوبات لە هەولێر دەپارێزرێن

کوردستان 06:05 PM - 2023-02-17
ساڵیادی شەهیدانی 17ی شوبات بڕیار نامیق

ساڵیادی شەهیدانی 17ی شوبات

سلێمانی شەهید

12 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی لەبەردەم بارەگای لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت، کە لەلایەن چەکدارانی لقی 4ی پارتییەوە تەقەیان لێکرا و هەتا ئێستاش تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە دەستگیر نەکراون و باوکی شەهید ڕێژوانیش کە کوڕەکەی یەکەم شەهیدی ئەو روداوەبوو دەڵێت: پارتی 17 جار داوای سوڵحی عەشایەرییان لێکردوم و دوای ئەوەی رازی نەبووم دۆسییەکەیان بردوەتە هەولێر و دایانخستوە".

رێژوان حاجی عەلی بۆ نارەزایی دەربڕین بەشداربووی خۆیشاندان بوو، بەڵام لە بەردەم لقی 4 پارتی دەسترێژی گوللەی لێکرا و شەهید بوو. 

حاجی عەلی باوکی شەهید رێژوان، لە ساڵیادی شەهیدبوونی کوڕەکەی لە 17 شوبات بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دەڵێت: "دوای ئەوەی 17 جار پارتی هاتونەتە ماڵەکەم بۆ سوڵحی عەشایەری و من رەتمکردوەتەوە و تەنازولم نەکرد، دادوەری گشتی بە فەرمانی سەرکردایەتی پارتی دۆسیەی شەهید رێژوانیان بردوەتە شاری هەولێر و دایانخست".

 "ئێمە سکاڵامان لەسەر دوو کەس تۆمار کردوە یەکەمیان هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان و دووەمیان شەماڵی دەستگای پاراستنی پارتی" باوکی شەهید رێژوان وایوت.

رووداوی 17 شوبات لەسلێمانی بوو، شەهیدەکان لە سلێمانی بوو، تۆمەتبارو داواکراویش هەر لەسلێمانی، بەڵام دۆسیەکە براوەتە هەولێر

 

حاجی عەلی دەڵێت:" هیوا ئەحمەد کە بەرپرسی لقی 4 پارتی بوو لە سلێمانی 45 سکاڵای یاسایی لەسەرە و لەلایەن کەسوکاری شەهید و بریندارەکانەوە تۆمار کراون لەسەر تەقەکردن لەبەردەم لقەکەی لە سلێمانی و حاکم بڕیار دەنێرێت بۆ هەولێر و لە هەولێر دادەخرێت".

"لەبەر ئەوەی حزب باڵادەستترە لە حکومەت وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ ناکات و تۆمەتبارانیش وتویانە دادگا بۆ ئێمە نییە و ناچینە بەردەم دادگا، بۆیە هیچ ئەمەلێکمان بەم دەسەڵاتە نییە و چاوەڕێی هیچ نین بۆ خوێنی شەهیدەکانمان". باوکی شەهید رێژوان وایوت. 

 

لە رۆژی 17ی شوباتی ساڵی 2011 و رۆژانی دواتر زنجیرەیەک خۆپێشاندانی جەماوەری لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کەبەهۆیەوە دوای ئەوەی ئاڕاستەی خۆپیشاندان بەرەو شەقامی سالم و بەردەم لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕدرا، لەلایەن بەرپرس و چەکدارانی لقەوە تەقە لە خۆپیشاندەران کراو و ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، تائێستا بەرپرسانی تۆمەتبار لە دەستی دادگا دەپارێزرێن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket