75 پڕۆژەی داهێنراوی تەكنۆلۆژی لە سلێمانی نمایش دەكرێن
کوردستان 10:11 AM - 2023-02-16
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم
ئەمڕۆ پێشانگای تەكنۆلۆژی تێكفێست لە سلێمانی دەكرێتەوە و زیاتر لە 75 پڕۆژەی داهێنراو لە بواری تەكنەلۆژیا نمایش دەكرێن و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم بەشداری دەكات و بڕیارە چاوپێكەوتنێك ئەنجامبدات.
لە پێشانگاكەدا پڕۆژەی داهێنراوی تەكنۆلۆژی نمایشدەكرێت كە لەلایەن گەنجان و خوێندكارانەوە ئامادەكراوە، تێكفێستی ئەمساڵ بە بەشداری زیاتر لە 75 پڕۆژەی داهێنراو لە بواری تەكنۆلۆژیا لە شارەكانی كوردستان و عیراق و دەرەوەی عیراقیش بەڕێوەدەچێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران بەیاوەری د.ئارام حەمە مینە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژنەوەی زانستی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگار و ئازاد محەمەدئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی پێشانگاكەی كرد و لەگەڵ خوێندكارانی بەشدار بوو گفتوگۆی لە بارەی داهێنانەكان كرد .
لە پێشانگاكەدا 50 كێبڕكێكاری بواری سایبەر سكویرتی و نزیكەی 100 گەیمەر لە پێشبڕكێی گەیم زۆنی تێكفێست و 25 كێبڕكێكاری پڕۆبڵەم سۆڵڤینگ بەشدار دەبن.
بڕیارە پێشانگەكە سێ رۆژ بەردەوام بێت كە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە بەرێوەدەچێت و گەورەترین پێشانگای تەكنۆلۆژی تێكفێست-ە لەر ئاستی عیراق.
هاوكات بڕیارە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم چاوپێكەوتنێك ئەنجامبدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

