بەڵێنەكان بۆ دەربەندیخان جێبەجێدەكرێن
ی ن ک 05:16 PM - 2023-02-15
ئاژانسەكان
قەزای دەربەندیخان
بەڵێنەكانی بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری ئەنجومەنی وەزیران بۆ خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕیاریشە ئەمڕۆ خۆپیشاندان لەقەزاكە كۆتایی بێت.
سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەسوپاسەوە بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری ئەنجومەنی وەزیران بەدەم داواكاریی خۆپیشاندەرانەوە هاتن و بەشێكی زۆری لەداواكارییەكانیان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە".
" ئەمڕۆ بەڵێنەكانی بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری ئەنجومەنی وەزیرانمان گەیاندە خۆپیشاندەران و بڕیارە كۆتایی بەخۆپیشاندەرانەكان بهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز رێگری ناكەین لەدەنگی ئازادو دەربڕینی ناڕەزاییەكان بەشێوەی مەدەنی" سلێمان محەمەد وادەڵێت.
دەشڵێت:" رۆژانە چەند سەعاتێك كارەبای نیشتمانی بۆ دانیشتوانی سنوورەكە زیادكراوە و بڕیاریشدراوە تا كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بكەوێتەوە كارو لەرۆژانی داهاتووشدا رێكارەكانی دەستپێكردنەوە و پێدانی سولفە بە بەڵێندەر تەواو دەكرێن و دەستبەكارەكانی بكاتەوە".
دوێنێ سێ شەممە بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكانی دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە و بەڵێنی چارەسەری كێشەكانی سنوورەكە دراو بەشێك لەداواكارییەكانی خۆپیشاندەران كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

