قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ماهه‌نگی نێوان راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی فێربوون زۆر به‌جێیه
کوردستان 05:46 PM - 2023-02-12
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
رێوڕه‌سمی
ئیمزای یاداشتی لێكتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی
سلێمانی و ده‌زگای میدیایی وێستگه نیوز به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه 12-2-2023، با ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكه‌كانی زانكۆی سلێمانی و
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز، رێوڕه‌سمی ئیمزای یاداشتی لێكتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو
زانكۆی سلێمانی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌زگای میدیایی وێستگه نیوز ئیمزا
كرا.
قوباد
تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وتارێكدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا
پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند: "كه ده‌بینم ناوه‌ندی ئه‌كادیمی و میدیا پێكه‌وه
كار ده‌كه‌ن جیگه‌ی دڵخۆشییه بۆ من"، "میدیا شوێنێك نییه ته‌نیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵ، میدیا ده‌بێت خه‌ڵك هۆشیار و ئاگادار بكاته‌وه".
"زانكۆكانمان ته‌نها شوێنێك نین بۆ ده‌رچواندنی
خوێندكار و دابه‌شكردنی بڕوانامە، ده‌بێت شوێنێك بن بۆ فێربوون و هۆشیاركردن"، قوباد تاڵه‌بانی
وایوت.
وتیشی:
"زانكۆكانمان به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه، ده‌بێت به‌شێك بن له گه‌شه‌كردنی ئابوری
ناوچه‌كه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا: "ئاگاداركردنه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه جه‌وهه‌ری ئیشی راگه‌یاندنه،
هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نداكانی فێربوون هه‌ماهه‌نگییه‌كی
زۆر به‌جێیه و ئه‌م پڕۆژه‌یه جێگای ده‌ستخۆشییه".
ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو:" ماوه‌یه‌كی زۆره میدیا به‌كارهێنراوه بۆ شه‌ڕ، بۆ ئازاردانی یه‌كتر
و بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كیه‌ن و بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخێك كه خۆی له‌خۆیدا ئاڵۆزه،
كلتورێك دروستبووه كه هه‌موومان به‌شێك بووین له‌و كلتوره، چ هه‌واڵێك سه‌رنجڕاكێش
بێت بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ری زیاتره، به‌ڵام له‌رێگه‌ی پرۆژه‌ی وێستگه كڵاسه‌وه
ده‌توانین ئه‌و كلتور ناشرینه بسڕینه‌وه‌و گه‌نجه‌كانمان هانی گه‌ڕان و فێركردن
بكه‌ین".
"بە تامەزۆییەوە چاوەرێی کڵاسەکان دەکەم و دڵنیام شتێکیان
لێ فێردەبم، هیوادارم کە وێستگەکڵاس یارمەتیدەر
بێت نەهێلێ ئەو کەسانەی نیەتیان خراپە و مەترسیدارن پێگەی خۆیان بەکاربێنن بۆ چەواشەکاری
خەڵک"، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

