سەركەوت زەكی سەرپەرشتی مەڵبەندی خانەقین دەكات
کوردستان 04:05 PM - 2023-02-06
PUKMEDIA
سەركەوت زەكی سەرپەرشتی مەڵبەندی خانەقین دەكات
سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرپەرشتی مەڵبەندی 8ی خانەقین دەكات تا ئەو كاتەی هەڤالێكی دیكە وەك لێپرسراوی ئەو مەڵبەندە دیاریدەكرێت.
سەرلەبەیانی رۆژی 6/2/2023 سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن بەیاوەری مامۆستا کاکە ڕەش سدیق لێپرسراوی بۆردی رێکخستن و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی رێکخستن ، سەردانی مەڵبەندی 8ی رێکستنی خانەقینی کرد و لەلایەن هێرش حەبیب ئەندامی سەرکردایەتی وهەڤاڵانی مەڵبەندەوە پێشوازیكران .
لەو بارەیەوە مەراسیمێکدا سەرکەوت زەکی وەک سەرپەرشتیاری مەڵبەندی خانەقین دەبێت تا ئەو کاتەی هەڤاڵێکی سەرکردایەتی ئەرکی لێپرسراویەتی مەڵبەندی پێ دەستپێردرێت.
هێرش حەبیب لەووتەیەکی کورتدا باسی لەکاروچالاکی ئەو گرفت و ئاستنەگانە کرد ،کە لە رابردوودا هاتوونەتە رێیان ،لەوتەیەكیشدا سەرکەوت زەکی دەستخۆشی لێكرد كە چەند ساڵی رابردوودا کاری زۆر باشیان کردووە و جێگەی دەستی دیار بووە.
سەركەوت زەكی باسی لە مێژووی خانەقین و خانەقینیەکان كرد لە خەبات و وقوربانیدان و وتی:" خانەقین لە شۆرشی نوێ دا بەرابەرایەتی سەرۆک مام جەلال و قوربانیەکی زۆری بە خشیوە" راشیگەیاند:" ئەم شارە پێوستی بە خزمەتکردنە و یەکێتی خۆی بە خاوەنی ئەم شارە دەزانێت و درێغی ناکات و ئەمسا ڵ ساڵی ئاشتکردنەوەی خەڵک و گەشەکردنی یەکێتیەکەمانە بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ، چونکە خەباتی مێژووی یەکێتی بۆ بەدەست هێانی ئازادی و خزمەتکردنی خەڵک بوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

