مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد مسۆگه‌ر ده‌كات
کوردستان 05:43 PM - 2023-02-04هەڵبژاردن
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌ئكید لهمهرجانهكانی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌واده‌ی خۆیدا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، بۆئه‌مه‌ش لایه‌نه كوردستانییه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه به جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراقی راگه‌یاند:" ئێمه و زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردین له‌واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه و پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان هه‌ڵبژێرن و وه‌ك كارتی فشار به‌كارنه‌هێنرێن. جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ش په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رده‌وه له واده‌ی دیداریكراوی خۆیدا".
یه‌كێتی هه‌ڵبژاردنێكی ده‌وێت شایسته‌ی خه‌ڵك بێت
د.جوان ئیحسان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێتی هه‌ڵبژاردنێكی بۆ هه‌رێم ده‌وێت كه‌خزمه‌ت به‌خه‌ڵك بكات و شایسته‌ی پرۆسه‌كه بێت، یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی سیاسی كاریگه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێی باشبووه كه چاوبخشێنرێته‌وه به‌و میكانیزمه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی له‌هه‌رێم پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، كه خودی پڕۆسه‌كه پێویست به‌وه ده‌كات، چونكه ساڵانێكی زۆره ئه‌م یاسایه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه".
"بابه‌تێكی دیكه‌ی یه‌كێتی و هێزه كوردستانییه‌كان كه‌داوای ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه چاو بخشێنرێته‌وه به‌و تۆماره‌ی ده‌بێته بنه‌مای ده‌نگدان كه بۆ پڕۆسه‌كه پشتی پێده‌به‌سترێت، بۆیه تۆماره‌كه خه‌وشی زۆری تێدایه و زۆر گوماناوییه"د. جوان وای وت.
ده‌شڵێت:" ئه‌م داوایانه‌ی یه‌كێتی، هاوڕایی زۆربه‌ی هێزه سیاسییه كوردستانییه‌كانیشی له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌مانه شتێكی زۆر ره‌وان و داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ریشه، كه‌ئه‌مه كاری په‌رله‌مانی كوردستانه، كه كاریان له‌سه‌ر بكات، تاوه‌كو بتوانێت ده‌سته‌به‌ری هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و باوه‌ڕپێكراوی هێزه سیاسییه‌كان و خودی ده‌نگده‌ریش مسۆگه‌ر بكات، كه شایسته بێت به ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" بۆچوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن روونه، كه هیچ نییه‌تێكی سیاسیی نییه، داواكارییه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان جگه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، جگه له پێداگریی و په‌رۆشی یه‌كێتی له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له ئه‌زمون و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوبانگی دیموكراسی هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نیه".
یه‌كێتی دیموكراسی ده‌وێت
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی سۆشیالست ئینته‌ر ناسیۆناڵ هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی دیموكراسیی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌دات.
جوتیار نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ په‌ره‌پێدانی دیموكراسییه له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و داوایانهشی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌تی هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌و لهخهمخۆرییهتی".
ده‌شڵێت:" یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی سۆشیالست ئینته‌ر ناسیۆناڵ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له‌خزمه‌ت دیموكراسیدا بێت له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق پێشوازی و پشتیوانی لێده‌كات، بۆیه ئامانجی ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدابێت و ته‌واو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و شه‌فاف بێت".
یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه
ئه‌و مه‌رجانه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن داوای ده‌كات داوای لایه‌نه كوردستانییهكانیشهو خزمه‌ت به‌پرۆسه‌كه ده‌كات .
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێتی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه خۆی له‌پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بینێته‌وه".
" ئه‌و مه‌رجانه‌ی یه‌كێتی له‌پێناو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد داوای ده‌كات، داوای لایهنهكانیشهو پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان دوور له‌ساخته‌كاری ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆیان بزانن، تا بتوانین به‌هه‌موومان خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه ئاشت بكه‌ینه‌وه" زیاد جه‌بار وای وت.
ده‌شڵێت:" یه‌كێتی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نۆدا له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتووه كه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن به‌سازانی لایه‌نه‌كان بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و رێككه‌وتنه كه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌خاڵه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و یه‌كێتی داوای جێبه‌جێ كردنی ده‌كات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، له‌ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌و له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد:" پێویسته پێش هه‌ڵبژاردن یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه، پاشانیش كۆمسیۆن تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكاته‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08