riklam

سەرۆک کۆمار: عیراق سەقامگیری ئەمنی و سیاسی بەخۆوە بینیوە

عیراق 04:50 PM - 2023-02-02
  سەرۆک کۆمار: عیراق سەقامگیری ئەمنی و سیاسی بەخۆوە بینیوە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار

سەرۆک کۆمار: عیراق سەقامگیری ئەمنی و سیاسی بەخۆوە بینیوە

عیراق سەرۆککۆمار

 ئەمڕۆ دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار،  لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ پاتریاکی کلدانی لە عیراق و جیهان.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە، کە عیراق سەقامگیری ئەمنی و سیاسیی بەخۆوە بینیوە کە پێویستە سودی لێببینرێت لە پێناو باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی، ئاماژەیکرد بە سەردانەکانی بۆ پارێزگاکانی بەسرە و موسڵ و کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڵاتیان و دیداری  لەگەڵ مەسیحییەکان لە جەژنی کریسمسدا.

 سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئەمنی وڵات لە هەندێک وڵات باشترە، هەروەها بەرنامەی کاری حکومەت بریتیە لە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووری، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان و ئاماژەی بەوەشکرد، پەسەندکردنی بودجە دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ پرۆسەی گەشەپێدان لە وڵاتدا، راشیگەیاند: هەندێک میدیای ناوخۆیی و دەرەکی وێنەی ئەرێنی وڵات نیشان نادەن و تەنها سەرنج دەخەنە سەر نەرێنییەکان.

سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە، مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی دانەبڕاون و دەبێت ڕۆڵێکی کارایان پێبدرێت لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئیداریی، ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە هەموان پێویستە بەرگری لە مافی مەسیحییەکان بکەن کە بە دەستوور زامن کراوە بۆ هەموو هاووڵاتیان.

 لای خۆیەوە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی، هەروەها پشتگیری بەڕێزیانی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و ئامادەبوونی لە مەراسیمی کریسمس بە یاوەری خانمی یەکەم بۆ پیرۆزبایی لێکردن بە بایەخەوە وەصفکرد.

 کاردیناڵ باسی لە کۆمەڵێک مەسەلە کرد کە ڕووبەڕووی مەسیحییەکان دەبنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پێکهاتەی مەسیحی پابەندە بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی و پشتگیری لە برایەتی نێوان هەموو چین و توێژەکان دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket