قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا و بەریتانیا باسی چاكسازی دەكات
کوردستان 09:04 PM - 2023-01-29
پەڕەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی سەربازی ئەمریكی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كونسوڵانی ئەمریكا و بەریتانیا كۆبووەوە و باسی چاكسازیان كرد هاوكات دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا یان تاوتوێ كرد.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: "ئەمریكا رۆڵی بەرچاوی لە هەنگاوەكانی چاكسازیكردن لە سلكی پێشمەرگە هەبووە و نابێت هیچ بارودۆخێك كاریگەری لەسەر رێڕەوی چاكسازییەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت".
ئەمڕۆ 29-1-2023، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی سەربازی ئەمریكی بە ئامادەبوونی جێگری كونسوڵی گشتی كۆبووە و ستایشی ھەماھەنگییەكانی كردن و رایگەیاند: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هەنگاوەكانی چاكسازیكردن لە سلكی پێشمەرگە و دووبارە داڕشتنەوەی هەیكەلیەتی وەزارەت".
راشیگەیاند: "كە پێویستیان بە راوێژی ئەوانە تا بتوانن ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوتر و راهێنراوتر".
هاوكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەختی لەوە كردەوە كە نابێت هیچ بارودۆخێك كاریگەری لەسەر رێڕەوی چاكسازییەكان هەبێ لەو وەزارەتە.
هاوكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كونسوڵی گشتی بەریتانیا كۆبووەوە و دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا یان تاوتوێ كرد، هاوكات جەختیان لە پێویستی رێككەوتن و زامنی چارەسەركردنی ریشەیی كێشەكان كردەوە، تا ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم بەپێی یاسا جێگیر بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

