یه‌كێتی له‌به‌غداوه ئارامی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
کوردستان 12:18 PM - 2023-01-25یه‌كێتی له‌به‌غداوه ئارامی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئارامی زیاتری وڵات به‌رده‌وامیی هه‌یه و سه‌رۆك بافڵ ته‌ئكید له ده‌ستبه‌كاربوونی لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سابت محه‌مه‌د سه‌عید عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عیراق ستایشی هێزه نیشتمانییه‌كانی كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.
هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپا
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ده‌ڵێت:" بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتیوانی خۆی بۆ سابت محه‌مه‌د سه‌عید عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عیراق دوپاتكرده‌وه له‌پێناو متمانه‌دان به لیوای هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق، وه‌ك چۆن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شانه‌ی ئه‌نجامیانداوه سه‌ركه‌وتوو بوون".
"له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگری عیراق بۆلای سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی باس له هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراق كراوه، بۆ به‌دیهێنانی ئارامی و ئاسایشی زیاتر و بنه‌بڕكردنی تیرۆرستان، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابووری و كۆی پرۆسه‌كان ده‌بێت"، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وایوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "لیوای هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقیش له‌دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بوودجه ده‌ستبه‌كارده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتییه كه بۆ ئارامی وڵات به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت".
سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك بافڵ كاریگه‌ره
سهردانهكهكانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت و ئارامی زیاتره بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و باشتركردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانه.
جه‌مال حه‌وێزی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك بافڵ كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار زۆری له‌سه‌ر زیاتر نزیكبوونه‌وه له ناوه‌ند و زه‌مینه خۆشكهربووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ناوچه‌كانی تری عیراق حسابی بۆ بكرێت، هه‌م له‌ڕووی بودجه و هه‌م له‌ڕووی هێزه چهكدارهكانیشهوه".
" هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكهكانیش هه‌یه، به‌جۆرێك ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتونه‌ته نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه له‌مه‌ودوا دانوسانی له‌سه‌ر ده‌كرێت، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك بافڵ-یش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بووه"، جه‌مال حه‌وێزی وایوت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماڵی مام له به‌غدا پێشوازی له سابت محه‌مه‌د سه‌عید عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خالید شوانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌یبوون دۆخی ئه‌منیی وڵات و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چالاكتركردنی ژووره هاوبه‌شه سه‌ربازییه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كان له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری جهختیلێكرایهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08