جەعفەر شێخ مستەفا: مەكتەبی ڕێكخستن دڵی حزبە
کوردستان 07:51 PM - 2023-01-24
ڕاگەیاندنی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
جەعفەر شێخ مستەفا: مەكتەبی ڕێكخستن دڵی حزبە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن.ك سەردانی بارەگای مەكتەبی ڕێكخستنی لەسلێمانی كردو لەلایەن سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن و مامۆستا كاكە ڕەش سدیق و مەلا ئاری ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندامانی مەكتەب و كادرانی مەكتەبەوە بەگەرمی پێشوازیكرا.
لە دیدارێكدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەمێژووی پڕ سەروەری یەكێتی كرد و رایگەیاند یەكێتی رووبارێك خوێنی بەخشیووە لەپێناو ئەم ئازادییەی ئەمڕۆ بەدەستهاتووە، پێویستە شانازی بەیەكێتیەكەمانەوە بكەین.
دواتر باسی لەگرنگی و پێگەی مەكتەبی ڕێكخستن كرد و رایگەیاند مەكتەبی رێكخستن دڵی حزبە و خوێندنگەی پێگەیاندنی كادرە و سەرچاوەی هێزی یەكێتییە، لەكاتی هەڵبژاردنەكانیشدا رۆڵی بەرچاوی دەبێت لەگەڵ تەواوی ئۆرگانەكانی تردا، بۆیە پێویستە هەموومان پشتیوانی لێبكەین بۆ سەركەوتن و گەشەكردنی.
لای خۆیەوە سەركەوت زەكی سوپاسی ئەو پشتیوانی و پشتگیرییەی كرد و تەئكیدیکردەوە كە درێغی ناكەن و ئەوەی لەتوانایاندا بێت دەیكەن بۆ بەهێزتركردنی یەكێتییەكەی مام و رایگەیاند هەموومان لەمەكتەبی ڕێكخستن بەیەك تیم كاردەكەین بۆ گەیشتن بەئامانجە سەرەكییەكە كەخزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

