riklam

باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەردانی د.عادل عەبدولمەهدی دەکات

کوردستان 04:02 PM - 2023-01-24
باڵیۆز د.محەمەد سابیر و د.عادل عەبدولمەهدی

باڵیۆز د.محەمەد سابیر و د.عادل عەبدولمەهدی

عیراق سەرۆک مام جەلال د.عادل عەبدولمەهدی بەغدا باڵیۆز د.محەمەد سابیر

لە شاری بەغدا باڵیۆز د.محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەفدی یاوەری سەردانی د.عادل عەبدولمەهدی، هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراقی کرد.

لە دیدارێکدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر داوای لە د.عادل عەبدولمەهدی کرد؛ کە ئامادەکاری بکەن بۆ گێڕانەوە و بە دیکۆمێنتکردنی قوناغەکانی ژیانی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و خستنەڕووی بەشێوەیەکی زانستی تا وێستگەکانی خەبات لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا بەنەوەکانی ئایندەی وڵات ئاشنابێت.

پاشان سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق؛ بەڵێنی هاوکاریی تەواوی بە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-دا کە کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی و گەڕاندنەوەی ئەو ئەرشیفانەی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال کە لە سەردەمی خەباتی شاخ و شار هەیبووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket