لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشە ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەکرێتەوە
کوردستان 03:52 PM - 2023-01-24
ساڵۆنی شەقامی جمهوری
ئەمڕۆ سێ شەممە 24-1-2023، لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە
ریشە و هاوڕێکانیدا مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵۆنی شەقامی
جمهوری لە کەرکوک کردەوە.
لە مەڕاسیمەکەدا ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و ژمارەیەکی
زۆر لە رۆشنبیران و پەرلەمانتار و کاربەدەستانی حکومی و حزبی ئامادەبوون و ئاسۆ
مامەند وتی: "لە ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشەدا کردنەوەی ساڵۆنی شەقامی
جمهوری خزمەتێکی دیکەی مەکتەبی راگەیاندنە پێشکەش بە شاری کەرکوکی خۆشەویست
دەکرێت".
وتیشی: "ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەبێتە شوێنی کۆڕ و
کۆبوونەوە رۆشنبیری و هونەرییەکان و ماڵێک دەبێت بۆ رۆشنبیران و هونەرمەندانی
کەرکوک، ناونانی ئەم ساڵۆنەش بەو ناوە مەبەست لێی شەقامی جمهورییە لە کەرکوک کە
یەکێکە لە کۆنترین شەقامەکانی شارەکەو ژمارەیەکی زۆر کتێب و کتێبخانەی لێبووە".
ئاسۆ مامەند ئەوەشی راگەیاند: "کارو چالاکییەکانی
ئەم ساڵۆنە لەلایەن دەزگای میدیایی کەرکوکی سەر بە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت و هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتی رۆشنبیران و
هونەرمەندانی شاری کەرکوکی خۆشەویست، جێێ خۆیەتی لێرەوە سوپاسی ستران عەبدوڵا
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن بکەم بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی لەپێناو پێشکەوتنی
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

