riklam

کەرکوک.. دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکە بریندرابوون

کوردستان 02:04 PM - 2022-05-30

لە کەرکوک لەماوەی 24 سەعاتدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە وپێنجی دیکە بریندار بوون.

شەوی ڕابردوو لە قەزای داقوق شوفێرێک دوای ئەوەی کۆنتروڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدەدات خۆی دەکاتە نێو فرۆشگایەکەوە وبەهۆیەوە منداڵێک دەکوژێت وهەشتی دیکە بریندار دەکات کە چواریان منداڵن.

 

هاوکات لە رووداوێکی دیکەشدا دوو منداڵ سەرقاڵی سەمون فرۆشتن دەبن بە عەرەبانە ئۆتۆمبیلیک ئەو دوو منداڵە دەکات بەژێرەوەو بەهۆیەوە یەکێک لەو منداڵانە گیان لەدەست دەدات وئەوی دیکە بەسەختی بریندار دەبێت.

هەردوو روداوەکەش بەهۆی تیژڕەوی ونەبوونی مەرجەکانی شوفێری لە شۆفێرەکاندا ڕوویانداوە.

هاتووچۆی کەرکوکیش بۆ رێگریکردن لەو کەسانەی مەرجی شوفێریان تیدا نیە هەڵمەتێکی لە شارەکە دەستپێکردوە ودەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانە دەگرێت کە شوفێرەکانیان موڵەتی لێخورینی ئۆتۆمبێلیان نیە.

 

PUKmedia ئازاد شوکور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket