riklam

زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە چین رادەگەیەنرێت

کوردستان 12:14 PM - 2021-09-26

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆماری چینی میللی بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای لە كۆماری چینی میللی بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان راگەیاند و  لەو چوارچێوەیەشدا هەر كەسێك مەرجەكانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆماری چینی میللی هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت داواكاری لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە بكەن:

http://www.china-aibo.cn/en/info/1005/1234.htm
تێبینی: وەزارەت تەنها كار لە سەر هەردو بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەكات.

1- ماستەر:
- پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
- پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆ بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
- داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
- كاندیدی سەركەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەكان.
- كاندیدی سەركەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
- كاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاكی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
- بەڵام دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات.
(واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
- پێشكەشكردن راستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەكی زەمالەكە (چین) دەبێت.
- تكایە پێش (٢٨/١٠/٢٠٢١) تەواوی كۆپی ئەم دۆكیۆمێنتانەی خوارەوە پێشكەش بە وەزارەتەكەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بكەن، بەڵام تەنها ڕۆژانی (٢٦و٢٧و ٢٨/١٠/٢٠٢١) دۆكیومێنتەكان وەردەگیرێن، واتا رۆژانی پێش (٢٦/١٠) و پاش (٢٨/١٠/٢٠٢١) بەڵگەنامەكان وەرناگیرێن:
- پڕكردنەوەی فۆرمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship RecommendationList (CSC Program
- پركردنەوەی فۆرمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship Recommendation List University Program
- پركردنەوەی فۆرمی پشكنینی تەندروستی و دواتر پشتراستكردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.
- ئەگەر پێشكەشكار دامەزراو بو لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەكەی بهێنێت كە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری كرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە كە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەكە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بو ئەوا پێویستە وێنەیەك لە كارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەرەك بهێنێت.
- وێنەیەك لە بڕوانامەی بەكالۆریۆس بە هەردو شێوە (بە نمرە و بروانامەی دیواری).
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبونی پێشینەی تاوان كە پشت ڕاستكرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
- بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی.

2- دكتۆرا:
- پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
- پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی كەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆ بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
- داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشكەش بكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).
- كاندیدی سەركەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەكان.
- كاندیدی سەركەوتو لەلایەن وڵاتی كۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
- كاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاكی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
- دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
- پێشكەشكردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی مالپەری سەرەكی زەمالەكە  دەبێت.
- تكایە پێش (٢٨/١٠/٢٠٢١) تەواوی كۆپی ئەم دۆكیومێنتانەی خوارەوە پێشكەش بە وەزارەتەكەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بكەن، بەڵام تەنها رۆژانی (٢٦و ٢٧ و ٢٨/١٠/٢٠٢١) دۆكیومێنتەكان وەردەگیرێن، واتە ڕۆژانی پێش (٢٦/١٠) و پاش (٢٨/١٠/٢٠٢١) بەڵگەنامەكان وەرناگیرێن:
- پركردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (MOFCOM Scholarship RecommendationList (CSC Program)))
- پركردنەوەی فۆرمی هاوپێچ (MOFCOM Scholarship Recommendation List (University Program)
- پركردنەوەی فۆرمی پشكنینی تەندروستی و دواتر پشت ڕاستكردنی لەلایەنی پەیوەندی دار.
- ئەگەر پێشكەشكار دامەزراو بو لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێویستە لاری نەبونی فەرمانگەكەی بهێنێت كە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامەی بە ڕونی تیایدا دیاری كرابێت. لەگەڵ پوختەی راژە كە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەكە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بو ئەوا پێویستە وێنەیەك لە كارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەرەك بهێنێت.
- وێنەیەك لە بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر بە هەردو شێوە (بە نمرەو بڕوانامەی دیواری)
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبونی پێشینەی تاوان كە پشتراست كرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
- بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی.
تێبینی:
- هەركەسێك ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تكایە بۆ هەر پرسێارێك یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی مالپەری زەمالەكە بكەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە كونسولخانەی گشتی وولاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بكەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١٧٣١٧٥٣٢
ئیمێل: [email protected]

 PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket