چاودێری چڕی نەخۆشخانەكانی هەولێر جێگای توشبوانی كۆرۆنایان تێدا نەماوە
کوردستان 12:23 PM - 2021-08-05
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ لەهەولێر رایدەگەیەنێت: سەرجەم قەرەوێڵەكانی چاودێری چڕ لەنەخۆشخانەكانی هەولێر پڕبوون و نیوەیان ئەو گەنجانەن كە بەقورسی توشی پەتاكە بوون و بەقورسی گرتویانە، دەشڵێت: پ پاسێك مامۆستای گەشتیار كە لە فەلوجەوە هاتبوونە هەولێر توشی كۆرۆنا بوون و پێنجیان لەچاودێری چڕ داخڵكراون و گیانیان لەدەستداوە.
دكتۆرە سۆزی جامباز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ لەهەولێر بە PUKmediaی راگەیاند: لەئێستادا سەرجەم قەرەوێڵەكانی چاودێری چڕ لەنەخۆشخانەكانی شارەكە پڕبوون و نیوەیان ئەو گەنجانەن كە بەقورسی توشی پەتاكە بوون.
وتیشی: لەدوو رۆژ پێش جەژنەو ژمارەی توشبووان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە زیادبوون كردوە، لەنەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لە هەولێر هەموو قەرەوێلەكانی چاوێری چڕ پڕبوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ باسی لەوەشكرد: هەر نەخۆشێك چاكبێتەوە یان گیان لەدەستبدات یەكسەر كەسێكی دیكە دەخرێتە سەر قەرەوێلەكەی.
ئەوەشی خستەڕوو: جۆری نوێی كۆرۆنا كە بەدەلتا ناسراوە بەخێرایی بڵاودەبێتەوەو لەناو جەستەش وەكو كۆرۆنا نوێ نییە كە ماوەیەك لە قوڕگی بمێنێتەوەو دوای چارەسەر نەمێنێت، دەلتا بەشەوو رۆژێك لەناو جەستە بڵاودەبێتەوەو سییەكانی نەخۆش دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ دەشڵێت: زۆربەی توشبووان گەنجانن كە رەوانەی چاودێری چڕ دەكرێن و نیوەی قەرەوێلەكانی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەكەیان گەنجن، كە بەقورسی نەخۆشییەكەیان گرتووە، بەڵام هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاكە، پابەندبوون بە رێنماییەكان و هاتنی گەشتیارانە.
بەوتەی ئەو پزیشكە، رۆژێك پێش جەژن پاسێك مامۆستای گەشتیار كە لە فەلوجەوە هاتبوونە هەولێر توشی كۆرۆنا بوون و پێنجیان لەچاودێری چڕ داخڵكراون و گیانیان لەدەستداوە.
PUKmedia بیلال بارزان – هەولێر
هەواڵی زیاتر
-
19گێگابایت زانیاری هەستیاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا دزەی پێکرا
09:10 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
04:10 PM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
09:33 AM - 2026-06-10
ئەمانەش ببینە
ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردن دەکات و پزیشکییانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
08:40 PM - 2026-06-10
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
05:39 PM - 2026-06-10
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
03:30 PM - 2026-06-10
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
01:07 PM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردن دەکات و پزیشکییانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
جیهان 08:40 PM - 2026-06-10 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
کوردستان 05:39 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
کوردستان 04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
کوردستان 04:10 PM - 2026-06-10 -
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
جیهان 03:30 PM - 2026-06-10 -
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
کوردستان 01:07 PM - 2026-06-10 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:20 AM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
عیراق 09:33 AM - 2026-06-10



.jpg)
.png)
.png)

دابەزێنە

