riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: شه‌هید موحسین حسێن سه‌روه‌ری بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار كرد

ی.ن.ک‌‌ 10:47 AM - 2021-05-13
.

.

له‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید موحسین حسێنی به‌سه‌ر كرده‌وه‌ له‌ سنووری رواندز و به‌شداری له‌ پرسه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ كرد.

لاهور شێخ جه‌نگی به‌ ڕۆڵه‌كانی شه‌هید موحسینی وت: باوكتان سه‌روه‌ری بۆ ئێوه‌ و ئێمه‌ و ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان تۆمار كرد.

وتیشی: هه‌تا من مابم ئێوه‌ له‌سه‌ر سه‌رم داده‌نیم و ڕۆڵه‌كانی شه‌هید موحسین لای ئێمه‌ ئه‌مانه‌تن.

شه‌هید موحسین حسێن شه‌وی 11-5-2021 له‌ نزیك گوندی به‌له‌كه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی زینانه‌ له‌ سنووری گه‌رمیان له‌شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش برینداربوو، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هید بوو.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket