riklam

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن

کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10
گوندی پەلکانە PUKMEDIA

گوندی پەلکانە

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەبارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، کەعەرەبی هاوردە لە گوندەکەیان خێمەیان هەڵداوەو سوپاش دەرفەت نادات بەرهەمەکانیان دروێنە بکەن راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین دەرهەق بەم ستەمە بەرامبەر جوتیارانی کورد بێدەنگ نەبن و فراکسیۆنە کوردییەکانیش هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە".

 

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسیاتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە رایگەیاند: "بەداخەوە ماوی دوو ڕۆژە عەرەبی هاوردە بەناڕەواو دوور لە هەموو بنەمایەکی ئاشتیانەو پێکەوە ژیان هاتوونەتە گوندی پەڵکانە و خێمەیان هەڵداوە، سوپاش دەرفەتی دروێنە بە جوتیارانی کورد نادات کە بەری ڕەنج و ماندوو بوونی شەش مانگی ڕابردوویان بچننەوە".

 

"ئەمە لەکاتێکدا لە پایزی ساڵی ڕابردوو لەسەر ڕەزامەندی قیادەی عەمەلیاتی کەرکوک جوتیارانی کورد وەرزی دانەوێڵەیان دەستپێکرد، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم لە دەستەی ناوچە کوردستانیەکان بەبەردەوامی لەسەر هێڵ بووین تا دەستورو یاسا دوابڕیاربێ و چیتر بە یاسای کۆن گیانی برایەتی تێک نەدرێت و دەرفەت بدرێت دانیشتوانی ناوچەکە درێژە بەژیانی ئاسای خۆیان بدەن، بەداخەوە تا بەئێستا ئەگات گرفتەکان وەک پێویست چارەسەر نەکراون"، لەراگەیەندراوەکەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم وا هاتووە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە: "داواکارین لە حکومەتی عیراق دەرهەق بەم ستەمەی بەرامبەر جوتیاری کورد ئەکرێت بێ دەنگ نەبێت و فراکسیۆنە کوردییەکانیش لەم بارەیەوە پێویستە هەوڵەکانی خۆیان چڕتر بکەنەوە، لە هەمان کاتیشدا داواکارین شایستەی دارایی پێویست بدرێتە عەرەبەهاوردەکان و بیان گەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، هەموو لایەک دڵنیا ئەکەین دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لە هەوڵەکانی خۆی بەردەوام ئەبێت تا چیتر زوڵم و ستەم لە جوتیاری کورد نەکرێت لە گوندی پەڵکانەو تەواوی ناوچەکانی سەرگەڕان، لەهەمان کاتدا ڕای ئەگەیەنین جێ بەجێ کردنی دەستورو پابەند بوون بە بنەماکانی مادەی ١٤٠ زامنی چارەسەر بوونی تەواوی کێشەکانی ئەو ناوچانەیە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket