riklam

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت

کوردستان 06:07 PM - 2024-05-09
 قوباد تاڵەبانی و جینین بلاسخارت راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و جینین بلاسخارت

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیگەرانی خۆی لە هەوڵەکان بۆ  پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی و رایگەیاند دواخستن و پەکخستنی هەڵبژاردن زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێم و دامەزراوەکانی دەگەیەنێت.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ( ٩ی ئایاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، پێشتر هۆشداریمان دابوو کە هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ دواخستن یان پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت. وتیشی پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێکی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە.

جەختیشی کردەوە کە هەڵوێستیان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ڕوونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket