پرسی حوكمدراوانی بادینان له‌ناوخۆییه‌وه بۆ نێوده‌وڵه‌تی
ریپۆرتاژ 02:26 PM - 2021-05-09.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی بادیناندا كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناو كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رێگه‌ی هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌ربكات، هه‌روه‌ها ده‌زگای دژه تیرۆر له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و پرسه‌وه دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیانی به‌ركه‌وتووه‌و بوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی.
ئه‌مریكا ھه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستگیركراوانی بادینان راگه‌یاند
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ھه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ھه‌رێم بۆ په‌سه‌ندكردنی سزای ده‌ستگیركراوانی بادینان راگه‌یاندو پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی راده‌بڕین دووپاتكرده‌وه.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له ئازادی راده‌بڕین و راگه‌یاندن ده‌كات و ئازادی راده‌بڕین به‌شێكه له‌ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی و به‌رده‌وام ده‌بن له داكۆكیكردن لێی وه‌ك به‌شێك له به‌ھا سه‌ره‌كییه‌كان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه: چاوه‌ڕوانیان له حكومه‌ته‌كان له جیھاندا ھه‌یه رێز له دیبلۆماتكاره‌كانیان بگرن، كه به ھه‌مان شێوه‌ی رۆژنامه‌نوسان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جۆراوجۆر كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاروباره‌كانیان بكه‌ن.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
له‌سه‌ر ناوهێنانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی گیراوه‌كانی بادینان، كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا هاته‌ده‌نگ و به‌توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان كراوه.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێردا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌به‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كان كه گوایه پاره‌یان له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا وه‌رگرتوه‌و وه‌ك شوێنی تاوانكاری ناوی هێناون، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كرد.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه، بڕیاری ئه‌و دادگایه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و پشتیوانیش له‌ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌ورا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌كاربهێنێت و لێبووردنی گشتی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌ربكات.
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا: نیگه‌رانین له‌كه‌یسی حوكمدراوانی بادینان
كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا به نیگه‌رانییه‌وه له بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر كه‌یسی زیندانیانی بادینان ده‌ڕوانێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تۆمه‌تباركردنی په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان كه ئاڕاسته‌یان كراوه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه....
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی ده‌ستگیراوانی بادینان هاته‌ده‌نگ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی سزادانی ده‌ستگیراوانی بادینان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له ئازادی راده‌ربڕین و كاری رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانین.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
ئێمه سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق دژ به ڕۆژنامه‌نووسان شێروان شێروانی و ئه‌یاس كه‌ره‌م و گودهار زێباری و چالاكوانان شیڤان سه‌عید و ئه‌ریوان عیسا محه‌مه‌د له هه‌ولێر دڵگرانین، هه‌روه‌ها دوپاتكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای یه‌كه‌م دژی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان به سزای زیندانی شه‌ش ساڵ مایه‌ی تێگه‌یشتن نییه.
به‌پێی چاودێرانی باوه‌ڕپێكراو، ئه‌و ڕێكاریانه‌ی دادگا له سه‌ره‌تادا كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره‌وه‌ی هه‌بووه، بۆ نمونه وه‌ك پێویستبونی ده‌ستگه‌یشتنی پارێزه‌ران به بریكاره‌كانیان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ین، كه گوایه له ماوه‌ی زیندانیكردندا به ئه‌شكه‌نجه‌و فشار دانپیێدانانه‌كانیان وه‌رگیراوه.
نیگه‌رانین كه هه‌ردوو دادگاكه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و ده‌نگۆیانه نه‌كردووه، بۆیه هه‌ر زوو له دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، بڕیاره‌كه ئاماژه‌یه‌كی نیگه‌رانیه سه‌باره‌ت به دۆخی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕین له ناوچه‌كه‌داو ئێمه داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه مافی خۆی بۆ پێدانی لێبوردنی گشتی به‌كاربهێنێت .
هه‌روه‌ها زۆر نیگه‌رانین له ئاماژه‌كردن به‌په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ندێك له تۆمه‌تباران له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر كه‌له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی بڕیاری دادگادا هاتووه، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین ئاڵوگۆڕی زانیاری و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان به‌شێكه له كاری ڕۆژانه‌ی دیپلۆماته‌كان له ئاستی جیهاندا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاكدا ده‌گونجێت ، كه حكومه‌تی هه‌رێمیش گرنگی زۆر به‌و كاره ده‌دات .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌و یاسایانه‌ی كه له‌دادگای كردنیاندا كراوه ، كاره‌كانی كونسوڵگه‌ری گشتی به‌تاوان ده‌ژمێرێت ئه‌مه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه نزیك و دۆستانه‌یه كه ئه‌ڵمانیا له‌مێژه ده‌یپارێزێت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عیراق بیپارێزێت.
رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌م لینكه بخوێنه‌وه
كه‌نه‌دا: نیگه‌رانین له‌سزادانی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی هه‌رێم
كه‌نه‌داش نیگه‌رانی خۆی له سزادانی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، راگه‌یاندنكاران و بیروڕای جیاواز وه‌كو ئۆكسجین گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و هۆشیار.
باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له به‌غدا دژی سزادانی چالاكوانه‌كانی بادینان له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه‌نه‌دا زۆر نیگه‌رانه له سزادانی رۆژنامه‌نووس چالاكوانان له هه‌رێمی كوردستان.
راشیگه‌یاند: راگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بناغه‌ی دیموكراسییه، راگه‌یاندنكاران و بیروڕای جیاواز وه‌كو ئۆكسجین گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر.
CPJ: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم حوكمدراوانی بادینان ئازاد بكه‌ن
ده‌سته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌وانان CPJ راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیاری زیندانیكردنی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری، بڵاوكرده‌وه.
ئیگناسیۆ میگێل دیلگادۆ، نوێنه‌ری CPJ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا رایگه‌یاند، به‌و بڕیاره‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ په‌سه‌ندكردنی سزای زیندانی 6 ساڵ بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌وان شێروان ئه‌مین شێروانی و گوهدار زێباری، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق پـیشانیدا ئه‌وه‌ی گوایه پابه‌نده به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ته‌نیا قسه‌ی پوچن.
راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له باكوری عیراق ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانان ئازادبكه‌ن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌یان كردون هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و واز له هه‌راسانكردنی رۆژنامه‌نووسان بهێنن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش ژماره‌یه‌ك حزب و په‌رله‌مانتارو رێكخراوی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بوونه‌ته هۆی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی بادیناندا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌و داوایان له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه كه لێخۆشبوونی گشتی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌ربكات و ئازادیان بكات له‌زیندان.
یونامی: درێغی ناكەین لە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینان
دوای بەرێوەچوونی كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان تیمی پارێزەرانی دۆسیەی گیراوانی بادینان لەگەڵ بەرێوەبەری ئۆفیسی مافی مرۆڤی یۆنامی لە عیراق، جارێكی تر هەڵوێستی یۆنامی لەبارەی ئەو دۆسیەوە دووپاتكرایەوە و ئاماژەبە و هەوڵانەدرا كە بڕیارە لە داهاتوو بۆ هەڵوشانەوەی بڕیاری سزادانی پێنج گیراوەكە دەدرێت .
پارێزەر بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی گیراوانی بادینان و بەشداربوی كۆبونەوەكە تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا كۆبونەوەمان لەگەل (نوئێل كتوتبا) بەرێوەبەری ئۆفیسی مافی مرۆڤی یۆنامی لە عیراق و وەفدێكی یاوەری كۆتایی هات كەتایبەت بوو بە پرسی گیراوانی بادینان و چۆنیەتی سزادانیان لەلایەن دادگاوە.
وتیشی: لەو كۆبونەوەیە كە لەسەر داوای ئەوان لەهەولێر بەرێوەچوو باس لە چۆنییەتی قۆناغەكانی دادگاییكردنی ئەو سزادراوانە كرا، دواتر وەڵامی ئەو پرسیارانەماندانەوە كە گومانی لەسەر تاوانباربوونی ئەو سزادراوانەی دروستكردووە.
ئەوەشی خستەڕوو: هەرلەو كۆبونەوەیە بەرێوەبەری ئۆفیسی مافی مرۆڤ لە یۆنامی عیراق جارێكی تر ئیدانەی حوكمی سزادراوانی بادینانی كردەوە و پێیانراگەیاندین كە ئەوان هەوڵی خۆیان دەدەن و ئەوەی لەتوانایان دا هەبێت درێخی ناكەن بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی دادگا دژی پێنج گیراوەكەی بادینان.
یۆنامی: ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی كوردستان لەپاشەكشێدایە
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌مڕۆ 12-5-2021 ده‌رچووه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا له هه‌ڵكشاندا بووه.
ڕه‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان نه‌ك ته‌نها دووچاری مه‌ترسیی تۆقاندن و به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م جووڵه و گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی بوونه‌ته‌وه، بگره هه‌ندێكیان به تۆمه‌تی ناوزڕاندنیش تۆمه‌تباركراون و هه‌ندێكیشیان له‌م دواییانه‌دا به‌پێی یاساكانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سزادراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق/ یۆنامی چه‌ندین شێوازی نیگه‌رانیكه‌ری دۆكۆمێنت كردووه له مانگی ئازاری 2020 بۆ نیسانی 2021 كه تێبینی كراوه كه‌سانێك به‌ئامانج كراون به‌هۆكاری په‌یڕه‌وكرنی مافه‌كانیان له رێپۆرتكردن یان ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان.
میشێل باشلێت كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ وتی " شێوازه‌كانی سه‌ركوتكرن كه‌له‌م ڕاپۆرته‌دا دۆكۆمێنت كراون زۆر جێگای نیگه‌رانین، چونكه نه‌ك ته‌نها تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن له ڕه‌خنه‌گران بگره ئه‌م جۆره ڕێكارانه كاریگه‌ریه‌كی ترسناكیشی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌وڵی شه‌فافیه‌ت و لێپیچینه‌وه ده‌ده‌ن له‌ده‌سه‌ڵاته حكومییه‌كان.
له‌گه‌ڵ پێ‌زانین به‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووچاری گه‌ڵێك دۆخی نێوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بێهاوتا بۆته‌وه ،به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ش جێگای نیگه‌رانین، به‌تایبه‌تیش هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌ستبژێركردن له جێبه‌جێكردنی یاساكانداو پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره یاساییه په‌یوه‌سته‌كان و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها باشلێت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا پێشوه‌چوونێكی به‌رچاو به‌دیكراوه به‌ره‌و هه‌رێمێكی كوردستانی دیموكراسی كه ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌روه‌ی یاسا تێیدا به‌رز نرخێندراوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی پێویستی به‌وه هه‌یه كه ده‌زگا میدییایه‌كان و چالاكوانان و ڕه‌خنه‌گران توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكی و سانسۆر ڕوماڵی بابه‌ته گشتیه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانیش مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاریه‌كانیان هه‌بێت.
بەریتانیا لەسەر دۆسیەی سزادراوانی بادینان هاتە دەنگ
كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە شێوازی مامەڵەو بڕیاری دادگا لە كەیسی چالاكوانە سزادراوەكانی بادینان.
لە راگەیەنراوێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێردا هاتووە كونسوڵخانەی بەریتانیا نیگەرانە لە پرۆسەی دەستگیركردن و مامەڵەی توند‌و سزادانی رۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای باڵای هەولێرو دادگای پێداچوونەوەی هەرێمەوە.
راشیگەیاندووە، بەریتانیا ئاگاداری بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستانی عیراقە لە كەیسی ڕۆژنامەوان و چالاكوانە سزادراوەكانی بادینان و بەهەموو شێوەیەك نیگەرانە لە شێوازی دەستگیركردنی ئەو رۆژنامەنووس و چالاكوانانە، هەرلەسەرەتای دەستگیركردنیانەوە تاكو شێوازی لێكۆڵینەوەو ئەو كەمو كوڕییانەش كە لە بڕیارەكانی دادگا لەو كەیسەدا هەبووە.
هەرلە راگەیەنراوەكەدا كونسوڵخانەی بەریتانیا باسی لە شێوازی بەڕێوەچوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە كەیسی ئەو دەستگیركراوانەی بادینان كردووە، كە باس لە دانیشتن و گفتوگۆكردن لەگەڵ كونسوڵخانەكان و دیبلۆماتكارانی بیانی دەكات، كۆنسوڵخانەی بەریتانیا تەئكیددەكاتەوە كە دانیشتن لەگەڵ كونسوڵخانەو دیبلۆماتكاران زۆر ئاساییەو تاوان نییە، هەروەها بەریتانیا داوای پابەندبوون و بەدواداچوونی ورد دەكات بۆ ئەم كەیسە و سەروەری یاسا لە ھەرێمی كوردستانی عیراق، كە ھەروەك لەتەواوی جیھان پەیڕەوكراوە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەستبەجێ سزادراوانی بادینان ئازاد بكرێن
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەو 5 رۆژنامەنووس و چالاكوانەی بادینان دەكات لەلایەن دادگایەكی هەولێرەوە سزای شەش ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنراو دواتریش دادگای تەمیز بە سێ دەنگ بەرامبەر بە دوو دەنگ سزاكەی پەسەند كرد.
یەكێتی ئەوروپا لەسەر سزادراوانی بادینان هاتەدەنگ
یەكێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی دژ بەبڕیاری بەناهەق سزادانی چالاكوان و رۆژنامەنوسانی بادینان دەربڕی و رایدەگەیەنێت: ئازادیی رادەربڕین، ئازادیی رۆژنامەنووسی و مافی دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە لەبنچینە سەرەكییەكانی كۆمەڵگەیەكی دیموكراسین.
وەفدی یەكێتیی ئەوروپا لەعیراق راگەیەنراوێكی لەبارەی سزادانی دەستگیركراوەكانی بادینان بڵاوكردەوەو رایگەیاند: نیگەرانین لەناوهێنانی كۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە راگەیەنراوی سزادانی چالاكوانانی بادینان و دادگای پێداچوونەوەی هەولێر كە گوایە سزادراوان هاوكاری داراییان لێیان وەرگرتبێت.
دەشڵێن: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتەواوی پابەندی مافەكانی مرۆڤ بێت، لەنێویاندا دادگایكردنێكی دادپەروەرانە بۆ حكومدراوانی بادینان و دابینكردنی ئازادیی رادەربڕینی تەواوەتی و ئازادیی رۆژنامەوانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی: داواكارم له‌سه‌رۆكی هه‌رێم دادگا له‌ده‌ستوه‌ردان بپارێزێت
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه بۆ سزادانی سزادراوانی بادینان به ناره‌وا ناوده‌بات و داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات به‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سزای ناره‌وای ئه‌و گه‌نجانه لابه‌رێت و دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی حزبی بپارێزێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی
ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات.
پێویسته به هه‌موومان، هێزو لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین.
داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی: داوای ئازادكردنی رۆژنامه‌نوسانی بادینان ده‌كات
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بڕیاری سزادانی چالاكوانانی بادینان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێشهاتێكی له‌مجۆره، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری دادگاكان و وێنای ھه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌شێوێنێت.
راشیگه‌یاندوه، وێرای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌رێگای كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كانه‌وه ھه‌وڵ و فشاری به‌گه‌ڕخستووه بۆ لابردنی سزای ناعادیلانه‌ی سه‌ر ده‌ستگیركراوانی بادینان، داواش له سه‌رۆكی ھه‌رێم ده‌كات لێبوردنی تایبه‌ت بۆ سزادراوه‌كان ده‌ربكات و په‌رله‌مانیش ھه‌ڵوه‌سته‌ی جددی بكات له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری بپارێزێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌وپه‌ری نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕوانێته بڕیاری دادگای ته‌میزی ھه‌رێم له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی سزای ناعادیلانه‌ی سه‌ر چالاكوان و رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیركراوانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری دادگاكان، بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم، و وێنای ھه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌شێوێنێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی له‌رێگای كه‌ناڵه ره‌سمییه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ھه‌وڵ و فشاری به‌گه‌ڕخستووه بۆ لابردنی سزای ناعادیلانه‌ی سه‌ر ده‌ستگیراوه‌كانی بادینان، له‌ھه‌مان كاتدا داوا ده‌كات به‌رێز سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی به‌كاربێنێ و لێبوردنی تایبه‌ت بۆ سزادراوه‌كان ده‌ربكات، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستانیش ھه‌ڵوه‌سته‌ی جددی بكات له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری بپارێزێت. هه‌روه‌ها پێشوازی له هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌زموونی ھه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان، پێویستی به پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھه‌بووه و ھه‌یه، تۆمه‌تباركردنیان به ناڕه‌وا و نیگه‌رانكردنیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكات، و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگه‌ژه‌كاندا پشتیوانی ئه‌زموونه‌كه‌مان بن، پێویسته به چاوی وه‌فاوه لێیان بڕوانرێت و رێزیان لێ بگیرێت.
سه‌عدی پیره: زیندان شوێنی ڕۆژنامه‌نووسان نییه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: زیندان شوێنی پیاوكوژ و گه‌نده‌ڵه‌كانه نه‌ك ڕۆژنامه‌نووسان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: كوردستان پێویستی به حكومڕانی دروست هه‌یه،كومڕانییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بێت و نابێت بڕوای به زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ڕاونان بێت.
وتیشی: هه‌موو شه‌هید و تێكۆشه‌ره‌كانمان به ئاوات و ئاره‌زووی ئه‌وه بوون كه له هه‌رێمێكدا بژین دوور بێت له ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی و ڕاونان و هه‌وڵبدرێت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتیشی: زیندان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه یاخین له یاسا و بۆ ئه‌و پیاوانه‌یه كه بكوژ و دز و جه‌رده و گه‌نده‌ڵن و زیندان شوێنی ڕۆژنامه‌نووس و خاوه‌ن ڕای گشتی نییه.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن
له‌به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردنی سزای زیندانی چالاكوانی سنوری بادینان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌نامه‌كه‌ی ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌دا هاتووه: ئێمه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كه له خواره‌وه ناومان هاتووه، له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه ئاشكرایه‌وه، داوا له دادگاكه‌تان ده‌كه‌ین، بڕیاره‌كه‌تان، بڕیاری ژماره (٤٦٨) له به‌رواری (٢٨ی ٤ی ٢٠٢١) تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه به بڕیاری دادگای (تاوانه‌كانی هه‌ولێر٢) تایبه‌ت به سزادراوانی پارێزگای دهۆك ڕاست بكه‌نه‌وه‌و سزای هه‌ریه‌كه له سزادراوان (شیروان ئه‌مین، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز كه‌ره‌م، هاریوان عیسا، گوهدار موحه‌ممه‌د ئه‌مین) هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، له‌به‌ر بوونی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه كه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌شێكیانن:
1ـ سزادراوان له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌و پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌كراوه.
2ـ ئه‌و دانپیانانه‌ی له دۆسیه‌كانیاندا هاتووه، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا لێیان وه‌رگیراوه.
3ـ سه‌ردانی قونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێرو وه‌رگرتنی هاوكاری بۆ كار‌و چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه به تاوان ئه‌ژمار كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌مه كارێكی ته‌واو یاساییه، و سه‌دان ڕێكخراو‌و چالاكی مه‌ده‌نی‌و دامه‌زراوه‌ی حكومی‌و ناحكومی له كوردستان له ساڵانی ڕابردوو و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن قونسوڵخانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌و قونسوڵخانه‌ی وڵاتانی تریش هاوكاریكراون‌و هاوكاری ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام مانگانه هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌ن.
4ـ ئاماده‌بوونی لایه‌نی سكاڵاكار كه (ئاسایش) بوون له نێو هۆڵی دادگادا وه‌ك پاسه‌وان‌و له هه‌مان كاتدا وه‌ك سكاڵاكار پێچه‌وانه‌ی یاسایه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و هێزانه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا كه ئه‌و هێزانه له نێو دادگا باڵاده‌ستن.
له‌كۆتا به‌شی نامه‌كه‌دا تیایدا هاتووه: هه‌ربۆیه له ڕوانگه‌ی ڕێزگرتن له‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و دروست نه‌بوونی پشێوی‌و ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان‌و له ده‌ست نه‌دانی متمانه به دادگاكان‌و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی بۆ سزادراوان‌و كه‌س‌و كاریان، داواتان لێ ده‌كه‌ین بڕیاری ده‌سته‌ی سزایی دادگاكه‌تان له‌لایه‌ن (ده‌سته‌ی گشتی) دادگای پیاچوونه‌وه‌وه پیاچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت‌و ڕاست بكرێته‌وه‌و سزادراوان ئازاد بكرێن، چونكه ئێمه ئاگاداری دۆسیه‌كه بووین‌و له ڕۆژی دادگاییه‌كه‌ش نوێنه‌رانمان له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بووین‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌خرایه ڕوو كه تاوانێك له‌سه‌ر سزادراوان ساغ بكاته‌وه، و چه‌ندین هه‌ڵه‌و سته‌می دادوه‌ریی له دۆسیه‌كه‌یاندا هه‌یه هه‌ر له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌وه تا دادگاییكردنیان‌و بڕیاری كۆتایی.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ـ گوڵستان سه‌عید.
٢ـ عه‌بدولستار مه‌جید.
٣ـ د.كازم فاروق.
٤ـ د.شێركۆ جه‌وده‌ت.
٥ـ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح.
٦ـ سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی.
٧ـ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی.
٨ـ هاوڕێ مه‌لا ستار.
٩ـ د.شایان عه‌سكه‌ری.
١٠. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د.
١١ـ شیرین ئه‌مین.
١٢ـ مژده مه‌حمود موحه‌ممه‌د.
١٣ـ عوسمان كانی كورده‌یی.
١٤ـ سیپان سالم ئامێدی.
١٥ـ كاوه عه‌بدولقادر.
١٦ـ هڵز ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د.
١٧ـ دابان موحه‌ممه‌د.
١٨ـ ئاشنا عه‌بدوڵڵا قادر.
١٩ـ ڕووپاك ئه‌حمه‌د ڕه‌حمان.
٢٠ـ موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌ێریی.
٢١ـ د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی.
٢٢ـ جه‌لال موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
٢٣ـ شاخه‌وان ڕه‌وف.
٢٤ـ به‌لێن ئیسماعیل.
٢٥ـ گۆران عومه‌ر.
٢٦ـ یاسین خدر.
٢٧ـ ڕزگار شه‌هید حه‌مه نه‌گره‌یی.
٢٨ـ به‌دریه ئیسماعیل مه‌حمود.
٢٩ـ عومه‌ر گوڵپی.
فراكسیۆنی یه‌كێتی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه فشاری سیاسی پێوه دیاره
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به به‌بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بۆ سزای زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی ده‌ڤه‌ری بادینان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه فشاری سیاسی پێوه دیاره.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بۆ سزای زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی ده‌ڤه‌ری بادینان، كه‌به‌ده‌نگی 3 ئه‌ندام له كۆی 5 ئه‌ندامی دادگاكه پله‌ی كۆتایی پێدراوه.
پێمان وایه شێوازی په‌سه‌ند كردنی بریاره‌كه فشار‌و سێبه‌ری سیاسی و حوكمی پێشوه‌خته‌ی به‌سه‌ره‌وه دیاره ، ئه‌مه‌ش نه‌نگی و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سیسته‌می دادوه‌ری ، بێگومان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ له‌كه‌دار بوونی ناو ناوبانگی ھه‌رێمی كوردستان و ئه‌زمونه حوكمرانیه‌كه‌ی .
ئێمه له فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان وێرای سوور بوونمان له‌سه‌ر به‌رگری كردن له ماف و ئازادیه‌كان و پێداگری به‌رده‌واممان له‌سه‌ر باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی ھاوڵاتیان ، پێمان وایه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی به پاراستنی ئازادی راده‌ربرین و سه‌روه‌ری یاسا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت ، ئه‌م بریاره‌ش پێشھاتێكی مه‌ترسیداره ،سه‌روه‌ری یاسای له‌ھه‌رێم خستۆته ژێر پرسیاره‌وه ؟
ھه‌ربۆیه نابێیت رێگه بدرێت له ژێر ھه‌ر بیانوو پاساوێك دادگا بكرێته سه‌نگه‌ری كپكردنی ده‌نگی ئازاد و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی فه‌زای كاری مه‌ده‌نی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له‌سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌پێناو پاراستنی سومعه‌ی ھه‌رێـم ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاربھێنیت ئه‌و لادانه راستبكاته‌وه .
له‌ھه‌مان كاتدا داوا له سه‌رجه‌م ھاوپیشه‌كانمان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین باھه‌موومان به‌یه‌كه‌وه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ھه‌ڵوێست به‌رگری له سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگا و ده‌نگی ئازاد و پارێزگاری له شكۆ و ناو ناوبانگی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، رێگری ھه‌رھه‌وڵێك بین زیان بگه‌یه‌نێت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له ووڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كه ھه‌میشه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا دۆست و پشتیوانی به‌ھێزمانن .
له‌تیف نێروه‌یی: ناڵێنی بادینان خۆی كرد به‌دڵی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، زامه داپۆشراوه‌كه‌ی بادینان ئه‌وه‌نده دژوار و ویژدان هه‌ژێن بوو، خۆی كرد به ناو دڵی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوسینێكدا ده‌رباره‌ی سزدراوانی بادینای ده‌ڵێت،،زامه داپۆشراوه‌كه‌ی بادینان، ئه‌وه‌نده دژوار‌و ویژدان هه‌ژێن بوو، دواجار ناڵێن و هاواره‌كانی ئه‌وزامه له‌ناو ژووره تاریكه‌كاندا، هه‌موو ده‌رگا داخراوه‌كانی واڵا كرده‌وه و سنوری كیشوه‌ره‌كانی بڕی.
ده‌شڵێت، نه‌ك هه‌ر سیحری هه‌موو ئه‌و كۆنگره رۆنامه‌وانیانه‌ی كه دیندار زێباری له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێم ئه‌نجامیداون پوچه‌ڵكردنه‌وه، به‌ڵكو وه‌كو كوترێكی باڵشكاوی سه‌رنج ڕاكێشی نامه‌هه‌ڵگر خۆی كرد به ناو دڵی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و فیلمی ڕووداوه ناخ هه‌ژێنه‌كه وه‌ك خۆی خسته به‌رچاوی ویژدانی مرۆڤایه‌تی و ده‌نگی غه‌درلێكراوی گه‌یانده كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك.
عه‌لی حه‌مه ساڵح: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نوسه‌ی بادینان كراوه، عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان وتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو نیه كه ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له‌كاری سیخوڕییه‌وه تێوه‌گلابن.
وتیشی: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌دژی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه به‌كارهێنراون بابه‌تی زۆر ساده‌ن و رۆژانه رۆژنامه‌نوسان چه‌ندین كاری له‌و شێوه‌یه بۆ رایی كردنی كاره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و خۆم له‌دانیشتنه‌كانی دادگا هیچ سیخوڕییه‌ك و تیرۆرێكم له‌دۆسییه‌كه‌یاندا نه‌دی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، زیاتر له شه‌ش مانگه چه‌ند رۆژنامه‌نوس و چالاكوانێكی مه‌ده‌نی له بادینان ده‌ستبه‌سه‌ركراون، رۆژی 16-2-2021، له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر دادگایی كردنی پێنج كه‌سیان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا دادگا بڕیاری سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌ركرد.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووش 6-5-2021، سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێری به‌سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی بادینان په‌سه‌ندكردو ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهان نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و پرسه كاریگه‌ری كروه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان.
PUKmedia ئا / دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25