یۆنامی: ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌پاشه‌كشێدایه
کوردستان 10:05 AM - 2021-05-12.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌مڕۆ 12-5-2021 ده‌رچووه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا له هه‌ڵكشاندا بووه.
ڕه‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان نه‌ك ته‌نها دووچاری مه‌ترسیی تۆقاندن و به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م جووڵه و گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی بوونه‌ته‌وه، بگره هه‌ندێكیان به تۆمه‌تی ناوزڕاندنیش تۆمه‌تباركراون و هه‌ندێكیشیان له‌م دواییانه‌دا به‌پێی یاساكانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سزادراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق/ یۆنامی چه‌ندین شێوازی نیگه‌رانیكه‌ری دۆكۆمێنت كردووه له مانگی ئازاری 2020 بۆ نیسانی 2021 كه تێبینی كراوه كه‌سانێك به‌ئامانج كراون به‌هۆكاری په‌یڕه‌وكرنی مافه‌كانیان له رێپۆرتكردن یان ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان.
میشێل باشلێت كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ وتی " شێوازه‌كانی سه‌ركوتكرن كه‌له‌م ڕاپۆرته‌دا دۆكۆمێنت كراون زۆر جێگای نیگه‌رانین، چونكه نه‌ك ته‌نها تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن له ڕه‌خنه‌گران بگره ئه‌م جۆره ڕێكارانه كاریگه‌ریه‌كی ترسناكیشی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌وڵی شه‌فافیه‌ت و لێپیچینه‌وه ده‌ده‌ن له‌ده‌سه‌ڵاته حكومییه‌كان.
له‌گه‌ڵ پێ‌زانین به‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووچاری گه‌ڵێك دۆخی نێوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بێهاوتا بۆته‌وه ،به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ش جێگای نیگه‌رانین، به‌تایبه‌تیش هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌ستبژێركردن له جێبه‌جێكردنی یاساكانداو پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره یاساییه په‌یوه‌سته‌كان و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها باشلێت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا پێشوه‌چوونێكی به‌رچاو به‌دیكراوه به‌ره‌و هه‌رێمێكی كوردستانی دیموكراسی كه ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌روه‌ی یاسا تێیدا به‌رز نرخێندراوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی پێویستی به‌وه هه‌یه كه ده‌زگا میدییایه‌كان و چالاكوانان و ڕه‌خنه‌گران توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكی و سانسۆر ڕوماڵی بابه‌ته گشتیه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاووڵاتیانیش مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاریه‌كانیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق و به‌رپرسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق/ یۆنامی وتی " شه‌فافیه‌ت و لێپێچینه‌وه و كرانه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه بابه‌تێكی زیندووه بۆ هه‌ر دیموكراسیه‌تێكی ته‌ندروست"
هه‌ریه‌ك له كۆمیسیاری باڵا‌و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق ووتیان كه‌وا " هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ نوسینگه‌كانیان هانده‌ر بوون و ئاماژه‌ش به‌وه‌ی كه ڕاپۆرته‌كه‌و ڕاسپارده‌كانی كه تێیدا هاتوون به‌شێكن له دیالۆگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان و لێپێچینه‌وه له‌پێشێلكاریه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیاكان.
له ڕاسپارده‌كانیدا، راپۆرته‌كه هانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه هه‌نگاوی ده‌ستبه‌جێ بگرنه‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی ته‌واوی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین كۆتاییهێنان به هه‌راسانكردن و ترساندن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ڕۆژنامه‌نوسان و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و چالاكوانان. هه‌روه‌ها داواش له ده‌سه‌ڵات ده‌كات كه یاسای سزادان وه‌ك ئه‌داتێك به‌كارنه‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی سنوورداركردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین، له‌نێویشیاندا دووركه‌وتنه‌وه له گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی ناڕه‌زایی و توڕه‌ییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته یاساكان هه‌مواربكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ڕوون پێناسه‌ی ته‌واوی خیتابی قه‌ده‌غه‌كراویان تێدا بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین كه له‌یاسا نیوخۆییه‌كاندا هاتوون گونجاوبن له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تیی په‌یوه‌ستدا.
PUKmedia راگه‌یاندنی یۆنامی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی راپۆرته‌كه كلیك لێره بكه
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25