riklam

به‌ریتانیا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سزادراوانی بادینان هاته‌ ده‌نگ

کوردستان 05:22 PM - 2021-05-11
.

.

كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌و بڕیاری دادگا له‌ كه‌یسی چالاكوانه‌ سزادراوه‌كانی بادینان.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌تێیدا هاتووه‌ كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا نیگه‌رانه‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردن و مامه‌ڵه‌ی توندو سزادانی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان له‌لایه‌ن دادگای باڵای هه‌ولێرو دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌،  به‌ریتانیا ئاگاداری بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌ له‌ كه‌یسی ڕۆژنامه‌وان و چالاكوانه‌ سزادراوه‌كانی بادینان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانه‌ له‌ شێوازی ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه‌، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستگیركردنیانه‌وه‌ تاكو شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌و كه‌مو كوڕییانه‌ش كه‌ له‌ بڕیاره‌كانی دادگا له‌و كه‌یسه‌دا هه‌بووه‌.

هه‌رله‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا باسی له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌چوون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی بادینان كردووه‌، كه‌ باس له‌ دانیشتن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كان و دیبلۆماتكارانی بیانی ده‌كات، كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ كه‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌و دیبلۆماتكاران زۆر ئاساییه‌و تاوان نییه‌، هه‌روه‌ها به‌ریتانیا داوای پابه‌ندبوون و به‌دواداچوونی ورد ده‌كات بۆ ئه‌م كه‌یسه‌ و سه‌روه‌ری یاسا له‌ ھه‌رێمی كوردستانی عیراق، كه‌ ھه‌روه‌ك له‌ته‌واوی جیھان په‌یڕه‌وكراوه‌.

PUKmedia

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

 

 

4542424545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket