riklam

یونامی: درێغی لە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینان ناكەین

کوردستان 01:17 PM - 2021-05-12
.

.

دوای بەرێوەچوونی كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان تیمی پارێزەرانی دۆسیەی گیراوانی بادینان لەگەڵ بەرێوەبەری  ئۆفیسی مافی مرۆڤی یۆنامی لە عیراق، جارێكی تر هەڵوێستی یۆنامی لەبارەی ئەو دۆسیەوە دووپاتكرایەوە و ئاماژەبە و هەوڵانەدرا كە بڕیارە لە داهاتوو بۆ هەڵوشانەوەی بڕیاری سزادانی پێنج گیراوەكە دەدرێت .

پارێزەر بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی  دۆسیەی گیراوانی بادینان و بەشداربوی كۆبونەوەكە تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا كۆبونەوەمان لەگەل (نوئێل كتوتبا) بەرێوەبەری  ئۆفیسی مافی مرۆڤی یۆنامی لە عیراق و وەفدێكی یاوەری كۆتایی هات  كەتایبەت بوو بە پرسی گیراوانی  بادینان و چۆنیەتی سزادانیان لەلایەن دادگاوە.

 وتیشی: لەو كۆبونەوەیە كە لەسەر داوای ئەوان لەهەولێر بەرێوەچوو باس لە چۆنییەتی قۆناغەكانی دادگاییكردنی ئەو سزادراوانە كرا، دواتر  وەڵامی ئەو پرسیارانەماندانەوە كە  گومانی لەسەر تاوانباربوونی ئەو سزادراوانەی دروستكردووە.

 ئەوەشی خستەڕوو: هەرلەو كۆبونەوەیە  بەرێوەبەری ئۆفیسی مافی مرۆڤ لە یۆنامی عیراق جارێكی تر ئیدانەی حوكمی سزادراوانی بادینانی كردەوە و پێیانراگەیاندین كە ئەوان هەوڵی خۆیان دەدەن و ئەوەی لەتوانایان دا هەبێت درێخی ناكەن بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی دادگا دژی پێنج گیراوەكەی بادینان.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا- هەولێر

ATE-OKEY.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket