ئه‌ده‌بی پۆلیسیی چییه ( كریمیناڵ)
ئەدەب وهونەر 12:50 PM - 2021-05-02.
وته‌یه‌ك
ئه‌مڕ‌ۆ له ته‌واوی جیهاندا ئه‌ده‌بی پۆلیسی به‌تایبه‌تی رۆمان، زۆر بره‌وی هه‌یه و له‌ناو جۆره‌كانی تری رۆمان‌دا، رۆمانی پۆلیسی له هه‌موویان زیاتر خوێنه‌ری هه‌یه، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی خۆرئاوادا ته‌نانه‌ت فیلم و درامای پۆلیسیش زۆر ره‌واجی هه‌یه. له لایه‌كی تره‌وه ژنه نووسه‌ری به‌ریتانیا ئاگاتا كریستی كه به دایكی رۆمانی پۆلیسی ناسراوه، له‌پاش كتێبی ئینجیل و كاره‌كانی شكسپیر، پڕ فرۆشترین كتێبی هه‌یه له جیهاندا، هه‌تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 2 ملیار نوسخه له كتێبه‌كانی فرۆشراوه. رۆژ له دوای رۆژیش ئه‌م ئه‌ده‌به له جیهاندا بره‌وی زیاتر ده‌بێت و كاریگه‌ری گه‌وره‌ش به‌سه‌ر فیلم و درامای جیهانی داناوه.
ئێمه له‌م دۆسێیه تایبه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ژانره گرنگه‌ی ئه‌ده‌ب و باس له مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و بنه‌ماكانی و جۆره‌كانی، هه‌روه‌ها تیشكێكی خێراش ده‌خه‌ینه سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ژنه نووسه‌ری به‌ریتانی ئاگاتا كریستی و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ده‌به‌وه ده‌خه‌ینه روو. له كۆتایشدا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه بۆچی له‌ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا ئه‌ده‌بی پۆلیسی گرنگی پێ نه‌دراوه. به‌و هیوایه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م دۆسێیه تایبه‌ته‌وه، تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م جۆره جوانه‌ی ئه‌ده‌ب كه ئێستا گه‌شه‌ی خێرا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
سه‌ره‌تا
به‌دڵنیایه‌وه كاتێك باسی تاوان و تاوانكاران ده‌كرێت، هه‌موومان دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه، یان قێزمان له كاره‌كانیان ده‌بێته‌وه. زۆرجاریش دێوه‌زمه‌ی ترس كاریگه‌ری زۆری بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان هه‌یه. ترس له تاوانكاران و كاره‌كانیان وامان لێده‌كات كه هیچ كاتێك خۆمان له قه‌ره‌ی جیهانی تاوان نه‌ده‌ین. به‌ڵام ئه‌ده‌ب ده‌رباره‌ی ئه‌م جیهانه ترسناك و ناشیرینه‌ی تاوان، بۆچوونێكی تری هه‌یه. ئه‌ده‌ب وه‌كو رۆژێكی پرشنگداره، تیشكه‌كانی ده‌چێته ناو تاریكترین شوێنی ژیانه‌وه. ئه‌وه تیشكی ئه‌ده‌به، ترسه‌كانمان له جیهانی تاوان ده‌ڕ‌ه‌وێنێته‌وه و ده‌یشكێنێت. ئه‌ده‌ب به زمانێكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوان دا ده‌كات. هه‌ر ئه‌ویشه پێمان ده‌ڵێت، كه ده‌كرێت سوود له‌م جیهانه ترسناكه وه‌ربگیرێت و به زمانێكی ئه‌ده‌بی باسی تاوانكاران بكه‌ین نه‌ك بۆ ترس خستنه ناو دڵی خه‌ڵكییه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئاشنابوون له‌و فرتوفێڵ و شێوازه ناشیرینانه‌ی كه ئه‌وان له‌تاوانه‌كانیاندا به‌كاریده‌هێنن.
ئه‌مڕ‌ۆ ئه‌ده‌بی پۆلیسی (كریمیناڵ) یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی ئه‌ده‌بی جیهانی، كاتێك گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا و كه‌مێك به‌سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانیدا زاڵ بووم پێم سه‌یربوو، خه‌ڵكانێكی زۆر خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی پۆلیسی بوون. رۆمانی پۆلیسی له هه‌موو جۆره‌كانی تری رۆمان، ره‌واجی زیاتر بوو.
دیاره نه‌ك له ئه‌ڵمانیا له به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكاشدا، ئه‌م ژانره‌ی ئه‌ده‌ب، بره‌ویی زۆره. دیاره ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری خۆی هه‌یه. به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕ‌ۆش، ئێمه‌ی كورد له‌م به‌شه گرنگ و خۆشه‌ی ئه‌ده‌ب بێ به‌شین، تا ئه‌مڕ‌ۆش له‌م بواره‌دا كتێبخانه‌ی كوردی زۆر هه‌ژاره، كه ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه، له‌دواییدا باسی لێوه ده‌كه‌م.
من هه‌وڵده‌ده‌م له‌م وتاره‌دا باسی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئه‌ده‌به و بنه‌ما و مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی و جۆره‌كانی بكه‌م و هۆكاری پێشكه‌وتنی له خۆرئاوادا ده‌رده‌خه‌م، له‌كۆتایشدا هه‌وڵده‌ده‌م هۆكاری لاوازی ئه‌ده‌بی كوردی له‌مباره‌یه‌وه بخه‌مه‌ڕ‌وو.
سه‌ره‌تای ئاشنابوونم به رۆمانی پۆلیسی
كاتێك گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا، زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی هه‌بوو، به‌ناوی (كۆمیسار كۆلۆمبوس). كه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی Peter Michael Falk پیته‌ر میشایل فالك رۆڵی كۆمیسار كۆڵۆمبۆسی ده‌بینی. ئه‌و كۆمیساره به‌شێوازێكی ئێجگار تایبه‌ت و سه‌رنجڕ‌اكێش به‌دوای تاوانباراندا ده‌گه‌ڕ‌ا. ئه‌مه‌ش وای لێكردم كه خوولیای رۆمانی پۆلیسی بم. یه‌كه‌مین رۆمانیش كه ئاشنای ده‌ریای ئه‌ده‌بی پۆلیسی كردم، رۆمانێكی نووسه‌ری مه‌زنی ئینگلیزی ئاگاتا كریستی بوو، به‌ناوی:(Der Tod auf dem Nil مردن له‌سه‌ر نیل).
به راستی ئه‌م رۆمانه چێژێكی ئێجگار زۆری ئه‌ده‌بی هه‌بوو لام. ئاگاتا كرسیتی خاوه‌نی چه‌ندین رۆمانی پۆلیسیه. به‌شێكی زۆریشیان كراون به فیلم. ئه‌م رۆمانه‌ی ئاگاتا كرسیتی، باسی تاوانی كوشتنی ژنێك ده‌كات، له‌سه‌ر یه‌كێك له كه‌شتیه‌كان له‌سه‌ر رووباری نیل. به‌ڵام ئه‌و به‌شێوازێكی ئێجگار تایبه‌ت، به‌ناخی تاوانباران و كۆمه‌ڵگه‌ی ئینگلیزی‌دا ده‌ڕ‌وات. ده‌توانم بڵێم ئه‌م رۆمانه بوو به به‌له‌مێك و به‌ره‌و ده‌ریای ئه‌ده‌بی پۆلیسی بردم. پاش ئه‌م رۆمانه نووسه‌ری مه‌زنی سوێدی هۆكان نه‌سرHakan Nesser نووسه‌ری ئیتاڵی Gianrico Carofiglio یم ناسی. دیاره ئه‌مان خاوه‌نی شێوازی تایبه‌تی خۆیانن كه زۆر جیاوازه له شێوازی نووسینی ئاگاتا كرسیتی. له دواییدا باسی لێوه ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌مانه بوونه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌م ژانره جوانه‌ی ئه‌ده‌بدا بگه‌ڕ‌ێم. به‌ڵام با سه‌ره‌تا بزانین رۆمانی پۆلیسی مانای چییه و چۆنه؟.
رۆمانی پۆلیسی چییه؟
رۆمانی پۆلیسی ئه‌و جۆره رۆمانه‌یه، كه زیاتر گرنگی به مه‌سه‌له‌ی تاوان و تاوانكاران ده‌دات، هه‌وڵده‌دات به شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی جوان، باسی تاوانێك بكات و بۆ خوێنه‌ری ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌و له كۆتایشدا بكوژه‌كه یان تاوانباراكه ئاشكرا ده‌كات و ده‌درێته دادگا.
له‌م جۆره رۆمانه‌دا باسی روودانی تاوانێك ده‌كرێت، له رێگه‌ی (ئه‌فسه‌ری پشكنه‌ر، دیده‌كتیڤ، كۆمیسارێكه‌وه) هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌و گرتنی تاوانباره‌كه ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه رۆمانووسی ئه‌ڵمانی Veit Heinichen ده‌ڵێت: (رۆمانی پۆلیسی بریتییه له چیرۆكێكی فه‌نتازی، كه به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی، هه‌وڵده‌دات كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان پێ بناسێنێت. له‌هه‌مانكاتیشدا، باسی چه‌ند گۆشه‌یه‌كی تاریكی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌كات، كه ئێمه نایناسین).
سه‌ره‌تای رۆمانی پۆلیسی
له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی رۆمانی پۆلیسی، كۆمه‌ڵێك راوبۆچوونی جیاواز هه‌یه. هه‌ندێك پێیان وایه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ درامانووسی گه‌وره‌ی یۆنانی Sophokles. كه له ساڵی 425 زاینی‌دا، چیرۆكی (مه‌لیك ئۆدیپۆس)ـی نووسی. هه‌ندێكی تر پێیان وایه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ شاعیری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمان شیله‌ر. كه له ساڵی 1786دا چیرۆكێكی به‌ناوی(Der Verbrecher aus verlorener Ehre، تاوانبارێك له خێزانێكی دۆڕ‌او)دا نووسی. هه‌ندێكیش رۆمانه مه‌زنه‌كه‌ی(تاوان و سزا)ی نووسه‌ری گه‌وره‌ی روسی دیستیۆفسكی، به سه‌ره‌تای رۆمانی پۆلیسی داده‌نێن.
به‌ڵام بۆیه‌كه‌مین جار رۆمانێكی پۆلیسی نووسرا بێت، كه ته‌واوی بنه‌ماكانی رۆمانی پۆلیسی تێدابێت، له لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی Edgar Allan Poe وه‌یه. ئه‌و له ساڵی 1841 رۆمانێكی به‌ناوی (دوو كوشتن له‌شه‌قامی مۆرگێس) نووسی. ئه‌م رۆمانه به‌سه‌ره‌تای رۆمانی پۆلیسی داده‌نرێت، چونكه بۆیه‌كه‌می نجار له‌م رۆمانه‌دا رۆڵیDetektiv ( ئه‌فسه‌ری پشكێنه‌ر، كۆمیسار) دیارده‌كه‌وێت. كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی رۆمانی پۆلیسی.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئادگار ئالا پۆ " كه له ساڵی 1809 له‌دایك بووه‌و ساڵی 1849 كۆچی دواییكردووه" ئه‌و له یه‌ككاتدا ره‌خنه‌گر و شاعیر و رۆژنامه‌وان و چیرۆكنووسێكی به‌توانا بوو، رۆڵێكی به‌رچاویشی هه‌بوو له پێشخستنی ره‌وتی رۆمانسیه‌ت له ئه‌مریكادا، به باوكی ئه‌ده‌بی پۆلیسیش داده‌نرێت.
مه‌رجه‌كانی رۆمانی پۆلیسی
دیاره رۆمانی پۆلیسی، كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. كه تاڕ‌اده‌یه‌كی زۆر جیاوازه له رۆمانه‌كانی تر. نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئه‌ڵمانیUlrich Schulz پێی وایه ده‌بێت له رۆمانی پۆلیسدا ئاگاداری سێ خاڵ بین كه ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: بوونی كۆمیسار Detektiv.
دووه‌م: بوونی تاوانبار.
سێیه‌م: بوونی قوربانی.
ئه‌م سێ خاڵه به مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌موو رۆمانێكی پۆلیسی داده‌نرێت و هه‌ر رۆمانێكیش ئه‌م سێ خاڵه‌ی تێدا نه‌بێت، ناكرێت به رۆمانی پۆلیسی دابنرێت، بگره ده‌چێته قاڵبی رۆمانی تره‌وه.
دێتێكتیڤ یان كۆمسیار
كۆمیسار یان Detektiv رۆڵی سه‌ره‌كی له هه‌موو رۆمانێكی پۆلیسییدا ده‌گێڕ‌ێت. كۆمیسار رۆڵی رۆژ ده‌بینێت، هه‌موو رووداو و پاڵه‌وانه‌كانی تر، به ده‌وریدا ده‌سووڕ‌ێنه‌وه. به واتایه‌كی تر، هیچ رۆمانێك ناتوانین ناوی پۆلیسی لێ بنێین، ئه‌گه‌رDetektiv یان كۆمیساری تێدا نه‌بێت. لێره‌دا كۆمیسار رۆڵی ئه‌و كه‌سه ده‌گێڕ‌ێت كه ته‌واوی رۆمانه‌كه‌ی له‌سه‌رشانه و به‌بێ بوونی ئه‌م كۆمیساره، رۆمانه‌كه نوقسان ده‌بێت. هه‌ربۆیه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت رۆمانێكی پۆلیسی بنووسێت ده‌بێت زۆر به جوانی بزانێت رۆڵی كۆمیسار دابڕ‌ێژێت، چونكه ئه‌و ده‌توانێت ده‌زووی رۆمانه‌كه بكاته‌وه‌و دایبخات. دیاره مه‌رجیش نییه پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌ش بێت، به‌ڵام گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت رۆڵی كۆمیسار بگێڕ‌ێت.
تاوانبار
هه‌میشه كه‌سی تاوانباریش رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له رۆمانی پۆلیسیدا، ده‌بێت نووسه‌ر زۆر به باشی بزانێت چۆن باسی هه‌ست و نه‌ست و هۆكاری تاوانه‌كه بخاته روو، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت نووسه‌ر زۆر به وریاییه‌وه، ئه‌و جیاوازیانه ده‌ربخات كه له نێوان كه‌سی تاوانبار و كه‌سی ئاسایی‌دا هه‌یه. باسكردنی رۆڵی تاوانباریش، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی تری ئه‌مجۆره رۆمانه‌یه، گه‌ر نووسه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له باسكردن و داڕ‌شتنی كه‌سایه‌تی تاوانبار، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت. له‌هه‌مانكاتیشدا گه‌ڕ‌ان و پشكنین به‌دوای تاوانباردا، كارێكی تری نووسه‌ره كه له‌مه‌شدا ده‌بێت نووسه‌ر زۆر به سه‌لیقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. هه‌روه‌ها ده‌بێت له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا كه‌سی تاوانبار بدۆزرێته‌وه، ده‌نا ناچێته قاڵبی رۆمانی پۆلیسییه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه زۆرجار له‌یه‌ك رۆمان‌دا ته‌نها یه‌ك كه‌س تاوانبار نییه، بگره له‌وانه‌یه تاوانبار چه‌ند كه‌سێك بێت، بۆ نموونه له رۆمانی " كوشتن له شه‌مه‌نده‌فه‌ری خۆرهه‌ڵاتدا" له نووسینی ئاگاتا كریستی، له‌كۆتاییدا كۆمیسار هیركل بوار‌و ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، 13 كه‌س تاوانبارن له كوشتنی راتشیتی قوربانی، كه هه‌ر هه‌موویان چه‌قۆیان كردووه به جه‌سته‌یدا.
قوربانی
هه‌روه‌ك چۆن داڕ‌شتنی كه‌سایه‌تی تاوانبار گرنگه، به‌هه‌مانشێوه‌ش داڕ‌شتنی كه‌سایه‌تی قوربانیش زۆر گرنگه. ده‌بێت نووسه‌ر له رۆمانه‌كه‌دا ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر شیبكاته‌وه ئه‌و كه‌سه چۆن بووه به قوربانی؟! هه‌روه‌ها بۆچیش بووه به قوربانی؟ جێگه‌ی ئاماژه‌یه زۆرجاریش له یه‌ك رۆمان‌دا چه‌ند قوربانییه‌ك ده‌بینین، به‌تایبه‌تی كاتێك باسی كه‌سایه‌تییه‌كی سادیی بكرێت كه زۆر حه‌زی له كوشتنی خه‌ڵكی ئاسایی بێت.
چه‌ند ره‌گه‌زێكی تر
جگه له‌م سێ خاڵه، چه‌ندین ره‌گه‌زی تریش هه‌ن كه رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕ‌ن له رۆمانی پۆلیسیدا به‌تایبه‌تی "زمان، شوێن، دیالۆگ، گرێ" به‌تایبه‌تی گرێ رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕ‌ێت.
گرێ
هیچ رۆمانێكی پۆلیسی به‌بێ ( گرێ) نابێت. هه‌موو كاتێك نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی (گرێ)ـوه، خوێنه‌ر بۆ ناو رۆمانه‌كه په‌لكێش بكات. (گرێ)ش له رۆمانی پۆلیسیدا، واته دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌یه. زۆرجار له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا، به‌دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌كه له‌لایه‌ن Detektiv وه، گرێی رۆمانه‌كه ده‌كرێته‌وه. ده‌بێت نووسه‌ر زۆر به جوانیی و وریاییه‌وه ئه‌م گرێیه بكاته‌وه، بگره ده‌توانم بڵێم یه‌كێكه له‌و مه‌رجانه‌ی كه سه‌ركه‌وتویی رۆمانه‌كه دیاری ده‌كه‌ن، چونكه نووسه‌ر سه‌ركه‌وتوو نابێت له شیكردنه‌وه‌ی ده‌زووی گرێی رۆمانه‌كه‌ی، رۆمانه‌كه‌ی لای خوێنه‌ر مایه‌ی گرنگی نابێت و نایخوێنێته‌وه.
زمان
زمان له‌م جۆره رۆمانه‌دا شێوه‌یه‌كی ئاسان و ساكاری هه‌یه، چونكه رۆمانی پۆلیسی زیاتر بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ده‌نووسرێت و زیاتر ئه‌وان تالیبی ئه‌و جۆره رۆمانانه‌ن. هه‌ربۆیه زمانی رۆمانی پۆلیسی، خۆی له ده‌سته‌واژه‌ی فه‌لسه‌فی و قورس لاده‌دات. هه‌وڵده‌دات به زمانێكی ئاسایی باسی رووداوه‌كان بكات. هه‌روه‌ها ده‌بێت نووسه‌ر ئاگاداری شێوازی قسه‌كردن و ره‌فتاری تاوانكاران بێت كه زۆرجار كه‌مێك تایبه‌ته.
شوێن
شوێن له رۆمانی پۆلیسیدا، جێگایه‌كی گرنگ و تایبه‌تی هه‌یه. شوێنی رووداوه‌كه یان تاوانه‌كه، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار جوان وه‌سف بكرێت. هه‌موو كاتێكیش نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات، له ده‌وری ئه‌و شوێنه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی تێدا رووداوه، بكاته شوێنی سه‌ره‌كی له رۆمانه‌كه‌یدا.
جۆڕ‌ه‌كانی رۆمانی پۆلیسی
دیاره رۆمانی پۆلیسی چه‌ندین جۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش تاڕ‌اده‌یه‌كی زۆر تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زۆری داوه به‌م جۆره‌ی رۆمان.
رۆمانی پۆلیسی كۆمیدی
له‌م جۆره رۆمانه‌دا، نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات، له رێگه‌ی كۆمیدیه‌وه بچێته ناو رۆمانه‌كه‌وه. زۆرجار له رێگه‌ی Detektiv وه هه‌وڵده‌دات شێوازێكی كۆمیدی بداته پاڵه‌وانه‌كانی. دیاره چه‌ندین نووسه‌ر پشتیان به‌م جۆره به‌ستووه، له‌سه‌ر و هه‌مووشیانه‌وه ژنه نووسه‌ری مه‌زنی ئینگلیزی Agatha Christieئاگاتا كریستی. كه به‌شێكی زۆری رۆمانه‌كانی، له رێگه‌ی كۆمیدیه‌وه باسی تاوانه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها چه‌ندین نووسه‌ری تریش هه‌ن، كه پشت به هونه‌ری كۆمیدی ده‌به‌ستن له‌وانه Charlotte MacLeod, Donna Leon, Anne Chaplet, Christopher Stahl
رۆمانی پۆلیسی مێژوویی
له‌م جۆره‌دا نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات باسی تاوانێك بكات، كه له چه‌رخه كۆنه‌كاندا روویداوه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵده‌دات، له رێگه‌ی رۆمانه‌كه‌وه، باسی شارستانی ئه‌و شوێنه بۆ خوێنه‌ر بكات. له‌وانه رۆمانی Rachende Geister، Agatha Christie، كه باسی مێژووی شارستانی میسری كۆن ده‌كات. دیاره ئه‌مجۆره‌ی رۆمانی پۆلیسی زۆر قورسه، ده‌بێت نووسه‌ر شاره‌زاییه‌كی ئێجگار باشی هه‌بێت له باره‌ی مێژووی ئه‌و رووداوه‌ی كه باسی ده‌كات، ده‌بێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه، پاڵه‌وانه‌كانی به‌و شێوه‌یه دابڕ‌ێژێت، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون.
Thriller هه‌ستبزوێن
ئه‌میش جۆرێكی تره له رۆمانی پۆلیسی. هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه له‌م جۆره‌دا ره‌گه‌زی (باش و خراپ) به ئاشكرایی ده‌رده‌كه‌وێت. نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات مه‌سه‌له‌ی (چاكه و خراپه) به ته‌واوی ده‌ربخات. Detek كۆمیسار ده‌بێته پاڵه‌وانی (چاكه) و دژی تاوانبار (خراپه) ده‌جه‌نگێت. له كۆتایشدا ده‌بێت(چاكه) سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر خراپه‌دا. دیاره Thriller له سینه‌مادا زیاتر به‌كاردێت. به‌شی زۆری فیلمه‌كانیش، له‌و رۆمانانه وه‌رده‌گیرێن، كه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نووسراون.
رۆمانی سایكۆلۆژی پۆلیسی
تاوانبار لێره‌دا كه‌سێكه، نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه. هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه‌ی. بۆ نموونه له رۆمانه مه‌زنه‌كه‌ی (تاوان و سزای) دیستۆیفسكی، راسكۆلنیكۆڤ گه‌نجێكی خوێندكاره، نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كه‌ی وای لێده‌كات، كه تاوانێكی گه‌وره‌ی كوشتن ئه‌نجام بدات. به واتایه‌كی تر نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات، باری ده‌روونی كه‌سێك شیبكاته‌وه و چۆن ئه‌م باره ده‌روونیه‌ش، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك تاوانێك ئه‌نجام بدات، له حاڵه‌تێكدا ئه‌م كه‌سه تاوانبار نییه، به‌ڵكو نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه. له‌م جۆره رۆمانه‌دا، ده‌بێت نووسه‌ر شاره‌زایه‌كی زۆر باشی له زانستی سایكۆلۆژی هه‌بێت. گه‌ر نووسه‌ر زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م زانسته‌دا، ناتوانێت رۆمانه‌كه‌ی به‌باشی بنووسێت.
رۆمانی پۆلیسی ره‌خنه‌گرانه یان كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌م جۆره‌دا نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی تاوانێكه‌وه، ره‌خنه‌كانی خۆی ئاڕ‌استه‌ی كۆمه‌ڵگه بكات. لێره‌دا نووسه‌ر په‌ل ده‌هاوژێت بۆ ناو هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه، به‌چاوێكی ره‌خنه‌گرانه ده‌ڕ‌وانێته (ئایین، سیاسه‌ت، نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی) ناو كۆمه‌ڵگه. دیاره ئه‌م جۆره رۆمانه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌ویش زیاتر له رێگه‌ی نووسه‌ره سوێدیه‌كانه‌وه بوو به‌تایبه‌ت هه‌ردوو نووسه‌ری مه‌زن (Henning Mankell ,Hakan Nesser,). به‌ش به‌حاڵی خۆم زیاتر حه‌زم له‌م جۆره‌ی رۆمانی پۆلیسیه. پێش ماوه‌یه‌ك رۆمانێكی ,Hakan Nesser خوێنده‌وه به‌ناوی Münsters Fall . ئه‌وه یه‌كه‌مین رۆمانی ئه‌و نووسه‌ره بوو خوێندمه‌وه. به‌ڕ‌استی زۆر شاره‌زاییانه باسی(ته‌نهایی، پیری، شانس) كردووه. Hakan Nesser ئێجگار به‌توانایه، له وه‌سفكردنی تاوانباران، ئێجگار شاره‌زایانه ره‌خنه‌كانی خۆی ئاڕ‌استه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سوێدی ده‌كات.
نووسه‌رێكی تری ئیتاڵیش هه‌یه، به‌ناوی Gianrico Carofiglio، دیاره جگه له‌وه‌ی نووسه‌رێكی گه‌وره‌یه، حاكمێكی ناسراوه له دژایه‌تی مافیا له ئیتاڵیا. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش سیناتۆر بوو له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا. ئه‌م نووسه‌ره‌ش له رێگه‌ی رۆمانی پۆلیسیه‌وه، توانیوویه‌تی ره‌خنه‌كانی خۆی ئاڕ‌استه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵیا بكات. یه‌كه‌م جار رۆمانی Reise in die Nacht م خوێنده‌وه. كه باسی كوشتنی منداڵێك ده‌كات له شاری باری. له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ش، به ناڕ‌ه‌وا كۆچه‌رێكی سه‌نیگالی ده‌ستگیر ده‌كرێت. هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و تاوانبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوایی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و بێ تاوانه. هه‌ر لێره‌دا نووسه‌ر زۆر به جوانی وه‌سفی هه‌ستی فاشیستانه و راسیزستانه‌ی ئیتاڵیه‌كان ده‌كات، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی بێگانه. له رۆمانێكی تریشیدا به ناوی In Freiem Fall ، باسی كێشه‌ی ژنێك ده‌كات، كه به منداڵی باوكی په‌لاماری سێكسی داوه. هه‌ر ئه‌م كاره‌ش ته‌واوی ژیانی ئه‌و كچه تێكده‌دات. له‌م جۆره رۆمانه‌دا، ده‌بێت نووسه‌ر شاره‌زایی باشی هه‌بێت، له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان. ده‌بێت زۆر شاره‌زاییانه ره‌خنه‌كانی ئاڕ‌استه‌ی كۆمه‌ڵگه بكات و له چۆنێتی داڕ‌شتنی رووداوه‌كان و پاڵه‌وانه‌كاندا زۆر شاره‌زا بێت. دیاره له ئێستادا زیاتر ئه‌م جۆره‌ی رۆمانی پۆلیسی بره‌ویی هه‌یه به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپادا.
بۆچی رۆمانی پۆلیسی گه‌شه‌ی سه‌ند؟
له پاش ساڵه‌كانی شه‌ستی سه‌ده‌ی رابروودودا، رۆمانی پۆلیسی به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر، له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باكوور گه‌شه‌ی سه‌ند. به‌ته‌واوی بوو به ئه‌ده‌بی میللی (شه‌عبی)، چونكه هه‌موو كه‌سێك رووی له‌م جۆره رۆمانانه كرد. دیاره له‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك هۆكاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگی رۆڵیان هه‌یه، لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باسی هه‌ندێكیان بكه‌ین.
ئه‌ده‌بی سه‌ركێشی
هه‌ندێك ره‌خنه‌گر پێیان وایه كه رۆمانی پۆلیسی، درێژكه‌ره‌وه‌ی رۆمانه‌كانی سه‌ده‌ی پێشووه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه قاڵبی ئه‌ده‌بی"سه‌ركێشی، مغامرات"ـه‌وه. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ره‌خنه‌گری ئه‌ڵمانی Ulrich Schutz ده‌ڵێت:(هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بوو كه رۆمانی پۆلیسی درێژكه‌ره‌وه‌ی رۆمان یان ئه‌ده‌بی(Abenteuer، مغامرات) بوو. له‌م رۆمانانه‌شدا خوێنه‌ر حه‌ز به سه‌ركێشیی"مجازه‌فه" و شێتیه‌كانی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كان ده‌كات).
دووركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت
له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌و ساڵانه‌دا جه‌نگی ساردی نێوان بلۆكی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، خه‌ڵكی تووشی بێزاری كردبوو، هه‌ربۆیه خه‌ڵكی زیاتر به دوای جۆره رۆمانێك ده‌گه‌ڕ‌ان، كه دووریان بخاته‌وه له‌و ژیانه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه جه‌نجاڵه‌ی ئه‌و كات.
حه‌زی گه‌ڕ‌ان و پشكنین
له هه‌مانكاتیشدا رۆمانی پۆلیسی جۆره تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تێدایه، كه هه‌ستی (فچولیه‌ت) لای خوێنه‌ر ده‌وروژێنێت. خوێنه‌ر زیاتر حه‌ز ده‌كات به‌دوای رووداوه‌كانه‌وه بێت و كه‌سی تاوانبار بدۆزێته‌وه‌و له هۆكاری تاوانه‌كه ئاگاداربێت.
رۆڵی سینه‌ما و تیڤی له پێشكه‌وتنی رۆمانی پۆلیسی
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی خێرای رۆمانی پۆلیسی، سینه‌ما و تیڤیه. له پاش ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، رۆمانی پۆلیسی ره‌واجێكی ئێجگار گه‌وره‌ی له سینه‌ما و تیڤیدا په‌یداكرد. به‌تایبه‌تی هۆلیود، گرنگییه‌كی زۆری به‌م جۆره رۆمانانه ده‌دا. ئه‌مڕ‌ۆ له وڵاتانی خۆرئاوادا فیلمی پۆلیسی یان زنجیره‌ی درامای ته‌له‌ڤزیۆنی پۆلیسی، هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی تیڤی گرتۆته‌وه. وای لێهاتووه هه‌موو شه‌وێك فیلمێك یان زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی پۆلیسی پێشكه‌ش ده‌كرێت. دیاره ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی، كه ئه‌م جۆره فیلمانه سه‌رنجی بینه‌ر زیاتر بۆلای خۆ راده‌كێشێت. هه‌ربۆیه ئه‌وانیش زیاتر خه‌ریكی ئه‌م جۆره كارانانه‌ن. ده‌توانم بڵێم، ئه‌مڕ‌ۆ فیلمی پۆلیسی جێگای فیلمی كاوبۆی یان (Western,عه‌ێابه)ی كۆنی گرتۆته‌وه.
دیاره ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر، رۆمانی پۆلیسی پێشخست، چونكه به‌شی زۆری ئه‌و فیلمانه، له رۆمانه پۆلیسیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت. به‌واتایه‌كی تر، ئه‌مڕ‌ۆ سینه‌ما و تیڤی ، گه‌وره‌ترین هۆكارن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره‌ی رۆمان.
زۆربوونی تاوان
له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان، تاوانیش زیادیكردووه، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئێمه رۆژانه گوێمان له تاوانێك بێت، هه‌ر تاوانێكیش چیرۆكێكی دڵته‌زێنی له پشته‌وه‌یه‌تی، خه‌ڵكیش وایانلێهاتووه كه به دوای چیرۆكی تاوانه‌كاندا بگه‌ڕ‌ێن و له هۆكاری تاوانه‌كه بكۆڵنه‌وه. هه‌روه‌ها بوونی تاوانی زۆریش.
نووسه‌رانی بواری ئه‌ده‌بی پۆلیسی
دیاره له‌م ژانره‌ی ئه‌ده‌بیشدا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر له جیهاندا ناوبانگیان ده‌ركردووه له‌وانه: Charlotte MacLeod, Donna Leon, Anne Chaplet, Christopher Stahl،,Hakan Nesser Gianrico Carofiglio. Henning Mankell به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له ته‌واوی جیهاندا به‌م ئه‌ده‌به ناسراوه، ژنه نووسه‌ری به‌ریتانی ئاگاتا كریستییه، كه پێش چه‌ند ساڵێك گۆڤاری " ڤێڵت دێر فراون" ئه‌ڵمانی به " شاژنی كریمی" ناوی بردووه.
ئاگاتا كریستی و دایكی رۆمانی پۆلیسی
ئاگاتا كریستی له 15 سێپته‌به‌ری 1890 له باشووری به‌ریتانیا له‌دایك بووه‌و له 12 كانوونی دووه‌می ساڵی 1976 كۆچی دوایی كردووه. هیچ ژنه نووسه‌رێكی به‌ریتانی و جیهانیش هێنده‌ی ئاگاتا كریستی له جیهاندا ناسراو نییه. له پاش كتێبی ئینجیل و كاره‌كانی شكسپیر، كتێبه‌كانی ئاگاتا كریستی دێن كه پڕ فرۆشترین كتێبی جیهان بوون، هه‌تاوه‌كو ئێستا زیاتر له دوو ملیارد نوسخه له كتێبه‌كانی له جیهاندا فرۆشراون. ئه‌م ژنه له ته‌مه‌نیدا 66 رۆمانی پۆلیسی و 23 شانۆ و كۆمه‌ڵێك كورته چیرۆكی نووسیوه، جگه له‌وه‌ش به‌ناوی خوازراویشه‌وه چه‌ند كتێبێكی چاپ كردووه. به‌شێكی زۆری رۆمانه‌كانیش كراون به فیلمی سینه‌مایی، تاوه‌كو ئێستا22 فیلمی سینه‌مایی و 76 فیلمی ته‌له‌فزیۆنی له رۆمانه‌كانی ئاگاتا كریستی به‌رهه‌مهێنراوه. جگه له‌وه‌ش رۆمانه‌كانی وه‌رگێڕ‌اون بۆ سه‌ر 104 زمانی جیهانی و رۆمانیAnd Then There Were None له جیهاندا زیاتر له 100 ملیۆن نوسخه‌ی لێفرۆشراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌م كتێبه ببێت به پڕ فرۆشترین كتێبی جیهان.
ئاگاتا كریستی خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌تی نووسین بوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی زۆر جوان، هه‌وڵیداوه به‌دوای تاوانباراندا بگه‌ڕ‌ێت و تاوانه‌كانیان ئاشكرا بكات. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه كه ئاگاتا كریستی له ژیانی شه‌خسیدا زۆر دووربووه له بواری ئه‌ده‌بی پۆلیسی، ئه‌و له كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا، په‌رستار بووه‌و له نه‌خۆشخانه‌كاندا یارمه‌تی سه‌ربازه برینداره‌كانی داوه، وه‌كو خۆشی ده‌ڵێت، ئه‌و ماوه‌یه سوودی زۆری له‌و چیرۆكانه وه‌رگرتووه كه سه‌ربازه برینداره‌كان بۆیان گێڕ‌اوه‌ته‌وه، زۆرجار خۆشی هه‌وڵیداوه چیرۆك بۆ سه‌ربازه برینداره‌كان بگێڕ‌ێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازار و برینه‌كانیان له‌بیر بچێته‌وه. له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیشدا، وه‌كو یاریده‌ده‌ری پزیشكی له یه‌كێك له ده‌رمانخانه‌كاندا كاریكردووه، له‌و كاته‌شدا جه‌نگ بووه، وه‌كو خۆشی دواتر ده‌ڵێت: ئه‌و ماوه‌یه‌ش زانیاریی زۆری له باره‌ی مادده‌ی ژه‌هره‌وه وه‌رگرتووه، كه له به‌شێك له رۆمانه‌كانیدا باسی ئه‌و تاوانبارانه ده‌كات كه به ژه‌هر قوربانییه‌كانیان ده‌كوژن.
به گشتی ئاگاتا كریستی زۆرێك له مێژوونوسان و ئه‌دیبانی جیهان، ئه‌و به دایكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی پۆلیسی داده‌نێن، ئه‌و چ له رووی شێواز و ناوه‌ڕ‌ۆكیشه‌وه، شۆڕ‌شێكی گه‌وره‌ی به سه‌ر ئه‌ده‌بی پۆلیسیدا كردووه‌و دواتریش بۆته مامۆستایه‌ك بۆ زۆر نووسه‌ری تر. هه‌ر بۆیه كاتێك باسی ئه‌ده‌بی پۆلیسیمان كرد، ناچارین كه باسی ئاگاتا كریستیش بكه‌ین، كه‌سێكیش بیه‌وێت له ئه‌ده‌بی پۆلیسیدا شاره‌زا بێت، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت كار و به‌رهه‌مه‌كانی ئاگاتا كریستی بخوێنێته‌وه.
ئێمه و رۆمانی پۆلیسی
به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕ‌ۆش ئێمه‌ی كورد، چ له رووی رۆمان یان چیرۆك ته‌نانه‌ت ڵێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیشمان له‌سه‌ر رۆمانی پۆلیسی زۆر كه‌مه. كه به بڕ‌وای من ئه‌مه‌ش خه‌وشێكی گه‌وره‌یه. كاتێك سه‌یر ده‌كه‌یت، ئه‌مڕ‌ۆ له ته‌واوی جیهاندا گرنگی و بایه‌خێكی ئێجگار زۆر ده‌درێت به‌م ژانره‌ی ئه‌ده‌ب. ساڵانه چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراجۆر بۆ رۆمانی پۆلیسی هه‌یه. بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتێكی تایبه‌تیان هه‌یه به‌ناویDeutsche Krimi Preis ، كه تایبه‌ته به نووسه‌رانی رۆمانی پۆلیسی. هه‌روه‌ها له فه‌ره‌نساش رۆمانی پۆلیسی بایه‌خی زۆری هه‌یه، هه‌ربۆیه خه‌ڵاتێكی ساڵانه به‌ناوی Grand prix de littérature policière بۆ رۆماننووسانی پۆلیسی داناوه.
بۆچی ئێمه رۆمانی پۆلیسیمان نییه؟
دیاره ئه‌م پرسیاره‌ش زۆر گرنگه ئێمه له خۆمانی بكه‌ین، بۆچی تاوه‌كو ئێستا ئێمه زۆر كه‌م رۆمان یان چیرۆكی پۆلیسمان كه‌مه؟ یان بۆچی نووسه‌ران هیچ بایه‌خ و گرنگیه‌ك به‌م ژانره‌ی ئه‌ده‌ب ناده‌ن؟ به بڕ‌وای من كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌م پرسه‌ش، كه ده‌توانم له چه‌ند خاڵێك یان هۆكارێك كۆیبكه‌مه‌وه.
- ئێمه به گشتی زۆر دره‌نگ به كاروانی ئه‌ده‌بی جیهان گه‌یشتین، به‌تایبه‌ت زۆر دره‌نگ (رۆمان)مان ناسی. هه‌مووی په‌نچا ساڵێكه رۆماننووسمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر هێنده دره‌نگ ئێمه به ژانری (رۆمان) ئاشنا بووبێتین، ده‌بێت زۆر ئاسایی بێت لامان، كه هێشتا شاره‌زاییمان له هه‌موو جۆره‌كانی (رۆمان) نه‌بێت.
- زاڵبوون و داگیركردنی هونه‌ری (شیعر) به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردیدا.
كه ئه‌مه‌ش گورزێكی باشی له ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌ب داوه. به‌گشتی نووسه‌رانی كورد له سه‌ده‌ی پێشوودا زیاتر خۆیان به هونه‌ری (شیعر) خه‌ریك كردووه. كه ئه‌مه‌ش ته‌رازووی ئه‌ده‌بیمانی لاواز كردووه.
- نه‌بوونی دادگای سه‌ربه‌خۆ و ناشاره‌زایی له زانستی گه‌ڕ‌ان به‌دوای تاوانباراندا.
دیاره به حوكمی ئه‌وه‌ی هێشتا له وڵاتی ئێمه حوكمی یاسا به‌رقه‌رار نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه گه‌ڕ‌ان به‌دوای تاوانباران و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، كارێكی زه‌حمه‌ته. به‌شێكی زۆری رۆمانه پۆلیسیه‌كانیش، سوود له پۆلیسخانه و دادگاكان وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی تاوانبارنیان ده‌ستبكه‌وێت. هه‌میشه ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی رۆمانووسانی پۆلیسی بوون، له رێگه‌ی چیرۆكی تاوانبارانه‌وه، توانیویانه رۆمانی پۆلیسی زۆر جوان به‌رهه‌م بهێنن، به‌چه‌ندین شێوه‌ش هاوكاری ئه‌و نووسه‌رانه كراوه كه خه‌ریكی نووسینی رۆمانی پۆلیسی بوون و كار ئاسانیان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایانه‌وه بۆ كراوه.
- باروودۆخی سیاسی گه‌لی كورد، دیاره به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له قۆناغی خه‌باتی رزگاریداین، زیاتر نووسه‌ران هه‌وڵیان داوه، له رێگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه، ئازار و مه‌ینته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بخه‌نه روو. ژیانه ئاڵۆز‌و زه‌حمه‌ته‌كه‌ی كورد، وایخواستووه كه نووسه‌ران زیاتر خه‌ریكی رۆمانی (سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی) بن و خۆیان به ئه‌ده‌بی پۆلیسییه‌وه خه‌ریك نه‌كه‌ن.
- سه‌یركردنی رۆمانی پۆلیس به چاوێكی نزم و بێ بایه‌خ، به‌داخه‌وه هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕ‌ۆش به‌شێكی زۆری نووسه‌رانمان، جۆره هه‌ستێكی هه‌ڵه‌یان هه‌یه، كه به چاوێكی نێگه‌تیڤه‌وه سه‌یری ئه‌م ژانره‌ی ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن دیاره ئه‌مه‌ش به بڕ‌وای من هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه، بۆ نه شاره‌زایی بوونیان له‌م جۆره رۆمانه. به گشتی كاتێك باسی رۆمانی پۆلیس ده‌كرێت، واده‌زانن كه رۆمانی پۆلیسی، به شتێكی بێ بایه‌خ و نزم سه‌یر ده‌كرێت. له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌مڕ‌ۆ رۆمانی پۆلیسی، هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه.
دوا قسه
ئێستا له ته‌واوی جیهاندا، رۆمانی پۆلیسی له چاو جۆره‌كانی تری رۆمان‌دا له گه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه و له‌ناو خوێنه‌رانیشدا، ره‌واجی زۆری هه‌یه. به‌داخه‌وه له كوردستاندا به‌و شێوه‌یه نییه.
دیاره بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی پۆلیسی زۆری ده‌وێت. گه‌ر بته‌وێت به‌شیوه‌یه‌كی باش شاره‌زایی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی پۆلیسی وه‌ربگریت، ده‌بێت چه‌ندین كتێب و وتار بنووسین. هیوادارم من توانیبێتم، له رێگه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه، كه‌مێك زانیاری به خوێنه‌ری كورد بگه‌یه‌نم. له‌هه‌مانكاتیشدا تیشكێكی بچووك بخه‌مه سه‌ر ئه‌م ژانره گرنگه‌ی ئه‌ده‌ب كه له جیهاندا گرنگی زۆری پێده‌درێت.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه‌کان :
1..Der Tod auf dem Nil. Scherz Verlag. München.1978. Agatha Christie
2. Interview mit Veit Heinichen www.krimi-couch.de
3.محمد یوسف. من هي اجاتا کریستی. سایتی الباحثون المصریون. https://egyresmag.com/
4. Aktuelle Formen und Tendenzen des Kriminalromans. Ulrich schutz
Institut für Romanistik. . Hamburg.2008.5
5. رۆمانی تاوان سزا. دیستۆفسکی. وه‌رگێرانی ره‌ئووف بێگه‌رد. چاپخانه‌ی ڕه‌نج. سلێمانی.2007.6
6..btb Verlag.München.2008.Hakan Nesser.Münsters Fall
Reise in die Nacht .Goldman Verlag.München.2008.7.. Gianrico Carofiglio
8. In freiem Fall .Goldman Verlag.München.2008.. Gianrico Carofiglio
9. Aktuelle Formen und Tendenzen des Kriminalromans.
Institut für Romanistik. . Hamburg.2008
10... . www.welt-der-frauen.atAgatha Christie: Die Königin des Kriminalromans
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10