riklam

شه‌نگال.. ته‌رمی ژماره‌یه‌ك ئێزیدی به‌خاكده‌سپێدرێن

جینۆساید‌‌ 03:09 PM - 2021-01-23
.

.

بڕیاره‌ رۆژی 1-2-2021، له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ته‌رمی 104 هاووڵاتی ئێزیدی كه‌ له‌ ساڵی 2014 له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی گوندی كۆجۆ-ی سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌نگال شه‌هیدكراون و له‌ گۆڕه‌ كۆمه‌ڵه‌كاندا كراونه‌ته‌ ژێرگڵه‌وه‌ به‌ خاك بسپێردرێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ زیا ساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ر به‌ ده‌زگای شه‌هیدانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی نموونه‌ له‌جه‌سته‌ی ئه‌و رووفاتانه‌ كه‌ له‌چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ گوندی كۆجۆی ئێزیدییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌كاتی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر له‌ شه‌نگال له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ شه‌هیدكراون، ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌ت به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ربه‌ ده‌زگای شه‌هیدان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌و دوای پشكنینی ته‌رمه‌كان و دیاریكردنی ناسنامه‌كانیان، له‌ئێستادا ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ زێدی خۆیان به‌خاكبسپێردرێن.

وتیشی: ئه‌و ته‌رمانه‌ی كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌چه‌ند گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵدابوون كه‌ له‌كاتی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر شه‌نگال له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌وه‌ شه‌هیدكراون و سه‌رجه‌میشیان هاووڵاتی ئێزیدین.

PUKmedia  / فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket