riklam

كاتی بەخاكسپاردنی ئەو ئێزدیانەی لەكۆچۆ كۆمەڵكوژكران دیاریدەكرێت

جینۆساید‌‌ 10:18 PM - 2021-01-18
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 18ی1ی2021 لەكۆبوونەوەیەكی تایبەتدا بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حكومی و نێودەوڵەتی كاتی بەخاكسپاردنی قوربانیانی كۆمەڵكوژی گوندی كۆچۆ لەشنگال دیاریكرا.

جۆرج فەخری لێپرسراوی راگەیاندنی تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان (یۆنامی) بە PUKmedia ی راگەیاند: لەپارێزگای دهۆك بە ئامادەبوونی یۆنامی و رێكخراوی Icmpو نوێنەری قوربانیانی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عیراق و تیمی پزیشكی دادو تیمی كاروباری گۆڕی بەكۆمەڵ و ژمارەیەكی تری رێكخراو و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ دیاریكردی كاتی بەخاكسپاردنی روفاتی ئێزیدییەكانی قوربانی كۆمەڵكوژی گوندی كۆچۆ كۆبوونەوە.

وتیشی: بڕیارە رۆژی 1ی شوباتی داهاتوو وەك رۆژی بەخاكسپاردنی روفاتی ئێزدییەكانی كۆمەڵكوژی گوندی كۆچۆ لە شنگال دیاریكراو رێوڕەسمی بەخاكسپاردن بە شێوەیەكی رەسمی لە سەعات 9ی بەیانی دەستپێدەكات، هەروەها 30ی ئەم مانگەش مەراسیمی تەسلیمكردنەوەی روفاتی قوربانیان لە بەغدای پایتەختی ب شێوەیەكی رەسمی بەڕێوە دەچێت.

كچێ ئەبو یارا كە یەكێكە لە كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكوژی گوندی كۆچۆ لەكۆبوونەوەكەدا م كۆبوونەوەیەدا بەشدار بووە  بە PUKmediaی راگەیاند: هەندێك داخوازیمان هەبوو پێشكەشمان كردن، گرنگترینیان ئەوە بوو كە هەموولایەك بەجدی كار بكەن لەسەر كەیسی جینۆسایدو رزگاركردنی هەموو ئەو ئێزدییانەی تا ئێستاش لەژێر دەستی چەكدارانی داعشدا دەناڵێنن و بێ سەروشوێنن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست PUKmedia كەوتوون، تا ئێستا روفاتی 103 ئێزدی كە لەگوندی كۆچۆ لەلایەن داعشەوە كۆمەڵكوژ كران، لەگۆڕی بەكۆمەڵی گوندی كۆچۆی باشوری قەزای شنگال دەرهێنراون و  پشكنینی DNAیان بۆ كراوەو ناسێنراونەتەوە.

تا ئێستاش زیاتر لە 80 گۆڕی بە كۆمەڵ لە قەزای شنگال و ناوچەكانی دەوروبەر دۆزراونەتەوە كە لە ئەنجامی هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال لە مانگی ئابی 2014دا كۆمەڵكوژكراون.

لە 3ی ئابی ساڵی 2014 قەزای شنگال و ناوچەكانی تری ئێزدییەكان لەلایەن  تیرۆرستانی داعشەوە داگیركراو دەستی بەسەردا گیراوەو لە ئەنجامیشدا 6  هەزارو 417 كەس لەلایەن ئەو رێكخراوە تیرۆرستییەوە رفێنران و ژمارەیكی زۆریش لەئێزدییەكان كۆمەڵكوژ كران، هەروەها زۆربەی مەزارگە و شوێنە پیرۆزە ئاینییەكانی ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە تەقێنرانەوە.

PUKmedia  لەیس حسێن – شەنگال 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket