riklam

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت بێ ئه‌نجام بوو

ئابوری 05:39 PM - 2021-01-05
.

.

وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س له‌سه‌ر زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن و درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 5-1-2021، بڵاویانكرده‌وه‌ وه‌زیرانی وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شكستیان هێنا له‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا له‌ مانگی شوباتی داهاتوو. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ 6 سه‌عاتی خایاند و له‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو.

ڕوسیا پشتیوانی زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌كات، به‌ڵام سعودیه‌ هۆشداری له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌دات، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ جارێكی تر "ئۆپیك پڵه‌س" له‌ باره‌ی قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا، كۆببێته‌وه‌.

به‌ كاریگه‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ 50 دۆلار دابه‌زی، له‌ كاتێكدا دوێنێ نرخی هه‌ر به‌میلێك نه‌وتی برنت بۆ سه‌روو 53 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket