لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌رشیفی حزبی به‌عس ئاشكراده‌كرێن
جینۆساید 11:41 AM - 2020-09-23.
ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكایی، لایه‌نه شاردراوه‌كانی ئه‌رشیفی حزبی به‌عس ئاشكرا ده‌كات كه واشنتۆن ڕاده‌ستی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ كۆشكی سپی، به‌ڵگه‌نامه‌كانیش به خستنه‌ڕووی سه‌ركوتكارییه‌كان و دروستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئاینی شیعه، له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه له 16ی ئه‌یلولی 2020 له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مریكاییه‌وه بڵاوكرایه‌وه”كاتێك حزبی به‌عس له‌سه‌ده‌سه‌ڵاتدا بوو به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر هه‌موو شته‌كان نوسراونه‌ته‌وه و كراون به به‌ڵگه‌نامه كه ژماره‌كه‌یان زیاتره له پێنج ملیۆن لاپه‌ڕه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دوای دۆزینه‌وه‌ی له په‌یمانگه‌ی هۆڤه‌ر له زانكۆی ستانفۆرد له ساڵی 2005وه داینا له‌پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس. له دوای 16 ساڵیش دوایین وه‌جبه‌ی ئه‌و ئه‌رشیفه نێردرایه‌وه بۆ عیراق كه به هه‌نگاوێكی له‌ناكاو و جێگه‌ی مشت‌ومڕ له نێوه‌نده‌كانی عیراقدا وه‌سقكرا”.
ڕۆژنامه ئه‌مریكاییه‌كه له‌و ڕاپۆرته‌دا، باس له چه‌ندان زانیاریی تایبه‌ت به شوێنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و مێژوویان و كاریگه‌ریی و گرنگی گێڕانه‌وه‌یان بۆ عیراق ده‌كات.
ناوه‌ڕۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كان
ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی”به‌ڵگه‌نامه‌كان ورده‌كاریی تاوانه سه‌ركوتكارییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، كاریگه‌رییش له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی شیعه دروستده‌كه‌ن”.
واشنتن پۆست ده‌ڵێت”له‌سه‌ر داوای كه‌نعان مه‌كیه توێژه‌ر و ئۆپۆزسیۆنی پێشووی عیراق و هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكایی، ئه‌رشیفه‌كه له‌پێناو پاراستنی گوازراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌ڵگه‌نامه‌كان لای كێ هه‌ڵده‌گیرێن؟
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كه له 31ی ئابی رابردوو ره‌وانه‌ی عیراق كرانه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار نییه، به‌ڵكو پێشتر له ساڵی 2013 وه‌جبه‌یه‌كی تر ره‌وانه‌كرا و له‌ئێستادا له‌به‌رده‌ستی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدایه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به جیاوازییه‌كی مێژویی ده‌كات و ده‌ڵێت»خودی كازمی و ژماره‌یه‌ك كه‌سێتی تر له‌كاتی خۆیدا داوایان كرد به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌و ئه‌رشیفه بگوزرێته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی عیراقییه‌كانی له‌سه‌ربێت، له‌ئێستاشدا ئه‌رشیفه‌كه له‌به‌رده‌ستی خۆیدایه».
به‌ڵگه‌نامه‌كان، ناوی كه‌سێتییه سیاسی و حزبییه‌كان له‌خۆده‌گرێت و زانیاریی گرنگ و هه‌ستیاریی له‌باره‌یانه‌وه تێدایه كه هێشتا هه‌ندێكیان له ژیاندان و رووبه‌ڕووی چه‌ندان مه‌ترسییان ده‌كاته‌وه.
عیراقییه‌كان پێیانوایه، كه‌سوكاره‌كانیان كه بێسه‌روشوێن بوون، جا له‌كاتی دژایه‌تیكردنیان بێت بۆ رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن یان له‌كاتی به‌شداریی له جه‌نگه ده‌ره‌كییه‌كان، چاره‌نوسییان نوسراوه و له ئه‌رشیفه‌كه‌دا باس له‌و چه‌رمه‌سه‌ریانه كراوه كه له‌و ماوه قورس و دژواره‌دا رووبه‌ڕووی بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان دۆسێی كارمه‌ندانی حزبی به‌عس و تۆماری خوێندنگه‌كان و لیستی پیاوه ئاینییه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌پێی رۆژنامه ئه‌مریكاییه‌كه، ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له په‌یمانگه‌ی هۆڤه‌ر گه‌یشتنه سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه، داوایان لێكراوه زانیارییه تایبه‌تییه‌كان تۆمارنه‌كه‌ن.
كاریگه‌ریی به‌ڵگه‌نامه‌كان له دوای كۆتایی رژێمی به‌عس
(واشنتۆن پۆست) ده‌ڵێت، دیارنه‌مانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له ساڵی 2003دا له‌كاتێكدابوو كه هاوپه‌یمانان وه‌ك به‌رپرس له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی وڵاته‌كه، له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی به‌عس و دامه‌زراوه جیاجیاكان و پۆسته سه‌ركردایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، دواتر وایكرد ورده‌كاریی كۆتایی رژێمه‌كه ئاڵۆز ده‌ربكه‌وێت.
رۆژنامه‌كه له زاری چاودێرانه‌وه بڵاوكرده‌وه»پرۆسه‌ی ریشه‌كێشكردنی رژێمه‌كه ورد نه‌بوو، به تایبه‌تیش له‌ڕووی دیاریكردنی به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئه‌ندامانی حزبه‌كه و مه‌ودای به‌شدارییان له تاوانه مرۆییه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكرد پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه، جیاوازیی له‌نێوان تێوه‌گلاوه‌كان له جه‌نگ و ئه‌ندامه ئیدارییه‌كاندا نه‌كرێت».
(واشنتۆن پۆست) پێیوایه»نه‌گه‌یشتن به‌و زانیاریانه ره‌نگه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مێژووی عیراق دروستبكات، و چاو له تاوانی به‌عسییه‌كان بپۆشێت».
رۆڵی ئه‌رشیفه‌كه له دادپه‌روه‌ریی راگوزه‌ریی
دادپه‌روه‌ریی راگوزه‌ریی به‌نده له‌سه‌ر فه‌راهه‌مكردنی یه‌كسانی له‌نێوان قوربانیانی جه‌نگ و سه‌ركوتكاریی، و ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه دابه‌شبووه‌كانه و بۆ پته‌وكردنی توانای بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو و به‌هێزه.
بۆنمونه، ده‌كرا پێشوه‌خت ئه‌رشیفی حزبی به‌عس یاریده‌ده‌ر بێت له هه‌وڵه‌كانی دادپه‌روه‌ریی راگوزه‌ریی، له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی تاوانه ئه‌نجامدراوه‌كان. ره‌نگه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه زانییارییان پیچشكه‌ش به‌و خێزانانه بكردایه كه كه‌سوكارییان له جه‌نگه‌كاندا بێسه‌روشوێن بوون، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه.
(واشنتۆن پۆست) گوزارشتێكی له فالح عه‌بدولجه‌بار زانای كۆمه‌ڵایه‌تی عیراقییه‌وه خواستووه كه ده‌ڵێت»ده‌كرا دانپێدانانی ئاشكرا به تاوانه ئه‌نجامدراوه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، ببێته هانده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌نێوان تایه‌فه‌كان و سوككردنی هه‌ستی رقلێبوونه‌وه».
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه
(واشنتۆن پۆست( نوسیویه‌تی،»سۆز بۆ حزبی به‌عس له‌نێوان لاوانی عیراقدا ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆكاره‌كه‌ی هیوابڕانه به‌رانبه‌ر به ئه‌دا و كاریی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی له دوای ساڵی 2003وه هاتنه سه‌ركار، ده‌كرا حكومه‌ت ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له راگه‌یاندنه‌كاندا به‌كاربهێنێت بۆ پاراستنی یاده‌وه‌ریی گشتی مێژووی عیراقی هاوچه‌رخ، وه‌ك زامنكردنێك دژ به خلیسكان به‌ره‌و خۆسه‌پێنی».
«هه‌روه‌ها چه‌ندان چه‌ندان ئامراز خرانه‌ڕوو كه ده‌كرا لێوه‌ی سود له‌و به‌ڵگه‌نامانه وه‌ربگرێت، ده‌ركه‌تووترینیان، دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌كانه و كتێبخانه‌كانه و ته‌نیا به مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی به‌غداوه لێنه‌گه‌ڕێن كه یاده‌وه‌ریی كاره‌سات و نه‌هامه‌تی ئه‌زمونی عیراقی له سایه‌ی حزبی به‌عسدا تۆماركردووه».
له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌رشیفی حزبی به‌عس بۆ عیراق، تائێستا حكومه‌تی عیراق پلانه گشتییه‌كانی خۆی بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌رشیفه نه‌خستۆته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ بوونی مه‌ترسی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ، له‌كاتێكدا پێویسته ببێته هه‌لێك بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتی نیشتمانی و پته‌وكردنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی و وه‌لاوه‌نانی خۆسه‌پێنی و سه‌ركوتكاریی.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06 -
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
کوردستان 12:17 PM - 2024-05-06 -
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-05-05