riklam

دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران

کوردستان 09:20 PM - 2024-05-06
چالاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی

چالاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش

دوو ئەمیر و 5 تیرۆریستی داعش لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیر دەکرێن کە بەنیازبوون بچنە شارەکانی ناوەراست و باشووری عیراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنووسی کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی PUKMEDIA نێردراوە ئەو 7 تیرۆریستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە دوو چالاکیدا ( ٧ ) تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون کە و دوانیان پلەی ئەمیریان هەیە".

چالاکیەکە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەرۆژانی  ٤/٢٠ و ٥/٣ ی ٢٠٢٤ کراوە و 7 تیرۆریستەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکراون، کە بە نایاسایی سنورەکانی هەرێمیان بەزاندبوو بە مەبەستی گەیشتن بە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، هەروەها دوای لێکۆڵینەوە و زانیارییە ئەمنییەکان هەر 7 دەستگیرکراوەکە لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی بەشداربون.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket