وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-05-05
PUKMEDIA
کۆبونەوەی سەرۆک وەزیران و وەزیری کشتوکاڵ
لەکۆبونەوەیەکدا دۆخی کشتوکاڵ و ئاودێری هەرێم بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق دەخرێتەروو، لەو بارەیەشەوە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم دەڵێت: "جەختلەوە کراوەتەوە کە گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ئەمساڵ وەک جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عیراق وەربگیرێت".
بێگەرد دڵشاد وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاش کۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و وەزیری کشتوکاڵی عیراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی رایگەیاندووە: "دوای گفتوگۆ و خستنەرووی دۆخی کشتوکاڵ و ئاو لە هەرێمی کوردستان جەختمانکردەوە کە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی جوتیارانی ناوەراست و خواروی عیراق بێت".
رەزامەندی لەسەر دابینکردنی بودجەی پێویست دراوە
"رەزامەندی لەسەر دابینکردنی بوودجەی پێویست بۆ دەستپێکردنی رێککارەکانی دروستکردنی هەر چوار بەنداوەکانی(دەلگە ،باکرمان، مەنداوە، تەقتەق ) و پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی بۆ دروستکردنی بەنداو و پڕۆژەکانی ئاودێری و سوودوەرگرتن لەسەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەی هەرسێ بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکانی هەرێم (دوکان ، دەربەندیخان ، دهۆک) دراوە"، بێگەرد دڵشاد وای وت.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێم ئەوەش دەڵێت: "هاوکات هاوکاری و کارئاسانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریە کشتوکاڵییەکان لە پێدانی قەرزی کشتوکاڵی و ئامێر و کەلوپەلەکان و دەرمان و پەینی کیمیایی هاوشێوەی جوتیارانی ناوەراست و خواروی عیراق، بۆ جوتیارانی هەرێم دەکرێت".
ئاماژە بەوەشدەکات: "دوای تاوتوێکردنی ئەم بابەتەی سەرەوە بڕیاردرا کە سبەینێ دووشەممە ٦-٦-٢٠٢٤ تیمی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆببنەوە بۆ مەبەستی دیاریکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەیی بەرهەم (غیلە)بۆ هەر دۆنمێک، هاوکات دروستکردنی تیمێکی هاوبەش لەنێوان هەر دوولادا بۆ مەبەستی خێراکردنی رێککارکانی دروستکردنی هەر چوار بەنداوە ستراتیژییەکانی سەرەوە، لەگەڵ دیاریکردنی ڕێژەی پاڵپشتی جوتیارانی هەرێم بەپێی یاسای بوودجە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

