riklam

ئەمریكا:پاڵپشتی ئێزدییەكانین

جینۆساید‌‌ 09:42 PM - 2020-08-03
.

.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بەبۆنەی تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر كۆمەڵكوژی و جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی لەشەنگال رایگەیاند:پاڵپشتی لە بنیاتنانەوەی كۆمەڵگای ئێزدی دەكەین.

ئەمڕۆ 3ی ئابی 2020 كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ 3ی ئاب ساڵڕۆژی یادی جینۆسایدكردنی ئێزدیانی بێتاوانە لەلایەن تیرۆستانی داعشەوە. راشیگەیاند: ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پاڵپشی كۆمەڵگای ئێزیدییەكان دەكات بۆ خۆبونیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان لەدوای هەڵمەتە پلان بۆ داڕێژراوەكەی ساڵی 2014.

راشیگەیاند: حكومەتی ئەمریكا لەساڵی 2018دا یاسای بەهاناوەچوونی قوربانیانی جینۆسایدو لێپرسینەوە لەناو عیراق دەركرد، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی ئەو هاوكارییە مرۆیییانەی بۆ  هاووڵاتیانی عیراق و سوریا و سەقامگیربوونیان تەرخان كراوە، دەگاتە ئەو پێكهاتە و كۆمەڵگە ئیتنیكییانەی كە زۆرتر پێویستییان پێیەتی، لەنێویاندا ئەو پێكهاتانەی كە رووبەڕووی زوڵم و چەوساندنەوە بوون یاخود تاوانەكانی جەنگییان دەرهەق پێكراوە.

كونسوڵخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا: پارێزگاریكردن لەو كۆمەڵگایانەی مەترسییەكانی توندوتیژییان لەسەرە، لەپێشینەی كارەكانی مافی مرۆڤی حكومەتی ئێستای ئەمریكایە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket